قەسەدە: دوو سیخوڕ دەستگیر كران
هێزەکانی سووریای دیموکراتی-قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی یەکە تایبەتەکانیان ٢ سیخوڕیان دەستگیر کردووە کە دەربارەی شوێنی هێزەکانی قەسەدە و ناوەند و دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لە تل تەمەر، زەرگان، عاموودێ و دەرباسیە زانیارییان بۆ دەزگای میتی تورکیا دەگواستەوە.