داواکرا سزای ١٥ ساڵ زیندان بە سەر جەیلان ئاسلاندا بسەپندرێت

246
0
هاوبەشی :

بەهۆی ئەو کۆنفڕانس و لێدوانە رۆژنامەوانیانەی تیایاندا بەشداربووە، داواکرا سزای ١٥ ساڵ زیندان بە سەر جەیلان ئاسڵان ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرخەنیدا بسەپێندرێت، کە دەست بەسەر پۆستەکەیدا گیراوە.

دانیشتنی دۆسیەی تایبەت بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرخەنی جەیلان ئاسڵان کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەست بە سەر پۆستەکەیدا گیراوە، بە بیانووی بەشداری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی، کۆبوونەوە و چالاکی مانگرتن کە لەلایەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) لەیلاگوڤەنەوە دەستیپێکرابوو و لەلایەن رێکخستنەکانیانەوە رێکخرابوو، لە ١١یەمین دادگای سزای قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

داواکاری گشتی رایگەیاند کە والیگەری لەبارەی چالکییەکانی تایبەت بە گوڤەن بڕیاری قەدەغەی داوە و بانگەشەی ئەوەی کرد ئاسلان لەسەر بانگەوازی ‘رێکخراو’ بەشداری لەو چالکیانەدا کردووە.

بانگەشەی ئەوەکرا کە ئاسڵان ‘پەیوەندی ئۆرگانیکی لەگەڵ رێکخراو دا هەیە و بە شێوەی ئارەزوومەندانە بە گوێرەی ئامانجەکانی رێکخراو جوڵاوەتەوە”. داواکرا کە ئاسڵان بە هۆی “ئەندامبوون لە رێکخراو” و ” وەستانەوە لە دژی یاسای خۆپیشاندان و ئەنجومەنەکان” سزا بدرێت.

دەستەی دادگا داوای بەرگریی لە بەرامبەر دەقی داواکارینامەکەی پەسەند کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٢٧ی ئەیلول دواخست.

هاوبەشی :