ئەنگیزەک: هەڤاڵ قاسم لە دژوارترین کاتەکاندا تێکۆشانی گەورەی بەڕێوەبرد

249
0
هاوبەشی :

خالیدە ئەنگیزەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە یادی قاسم ئەنگینی بەرزنرخاند کە ٢٧ ی ئایاری ٢٠٢٠ شەهیدبوو. لەوبارەوە رایگەیاند، “هەڤاڵ قاسم شۆڕشگێڕێکی گەورە بوو کە جێگەی پڕناکرێتەوە. لە دژوارترین کاتەکاندا تێکۆشانی گەورەی بەڕێوەبرد”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک باسی لە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە قاسم ئەنگین کرد کە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ شەهیدبوو.

ئەنگیزەک رایگەیاند کە مانگی شەهیدانە و بەبیری هێنایەوە کە پێشەنگانی وەک حەقی قەرار، دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاکایا، فەرهاد کورتای، مەحمود زەنگین، ئەشرەف ئاینک و نەجمی ئۆنەر لەم مانگەدا شەهیدبوون. ئەنگیزەک هەروەها بە بیریهێنایەوە کە قاسم ئەنگینیش ٢٧ ی ئایاری ٢٠٢٠ شەهیدبوو و وتی: “لە کەسایەتی هەڤاڵ قاسم ئەنگیندا شەهیدانی مانگی ئایار و شەهیدانی ئازادی هەرهەموویان بە رێزەوە یاد دەکەمەوە. بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانەی گیانی خۆیان لەپێناویدا بەخشی، بگەیەنینە سەرکەوتن”.

سێهەم ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ قاسم ئەنگینە. پارتەکەمان پەکەکە وەک پارتێکی شەهیدان کەوتەرێ. ئێمە لە سەر هێڵی شەهیدانمان خاوەنداری لە راستی پارتەکەمان دەکەین و تێدەکۆشین. وەک چۆن پەکەکە لە رێگەی شەهیدانەوە بوو بە حزب، لە رێگەی شەهیدانیشەوە گەورەبوو، لەرێگەی شەهیدانەوە گەیشتووەتە ئەم ئاستە، لە رێگەی شەهیدانەوە واتای پەیداکرد، بووە خاوەنی شکۆ و لە رێگەی پەکەکەوە بوونە گەورەترین بەهاکانی گەل. ئەگەر بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ راستی شەهیداندا نەکەین، ئەو کاتە ئێمە مافی شەهیدانمان بەوان نەداوە.

هەڤاڵ قاسم هەڤاڵێکی بەو جۆرە بوو کە هەر لە منداڵییەوە دڵسۆز و هۆگری بەهاکانی وڵاتپارێزی و خاکەکەی بوو. هەڤاڵ قاسم هەرگیز وەک ئەوە نەبوو کە لە ئەوروپا گەورەبووبێت، بەڵکوو وەک کادرێکی حزب هاتە گۆڕەپانی رێبەرایەتی، بەشداری لە پەروەردەدا کرد و بەرەو گۆڕەپانەکانی گەریلا پەڕیەوە. بەماوەیەکی کورت لەگەڵ ژیانی گەریلادا راهات و زیاتر لە ٣٠ ساڵ تەمەنی خۆی بە تێکۆشان بەخشی. هەربەگەنجی شانی دایەبەر بەرپرسیارێتی و ئەرکی دژوار”.

هەڤاڵ قاسم تایبەتمەندییەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا بەرجستە کرد

ئەنگیزەک دەستنیشانی کرد کە قاسم ئەنگین لە ئەستەمترین شوێنەکان، لە دژوارترین کاتەکاندا تێکۆشانی گەورەی بەڕێوەبرد و وتی، “هەڤاڵ قاسم لە دژی هێڵی پاکتاوکەر، دوژمن، هێرشەکانی دوژمن لە هەموو گۆڕەپانێکدا هەم لە رووی ئایدۆلۆژی و هەم لە رووی جەستەییەوە تێکۆشا. ئەمەش وایکرد کە هەڤاڵ قاسم لە بواری تێکۆشاندا ببێتە خاوەنی ئەزمونێکی زۆر گەورە. زۆر سەربەرین کە هاوڕێیەتی کەسێکی وەک ئەومان کرد و لە گەڵیدا تێکۆشاین. ئەو کاتەی لەگەڵ هەڤاڵ قاسمدا کارمان دەکرد بەردەوام هێزمان لەو وەردەگرت. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ قاسم لە هێڵی پارتی و رێبەرایەتیدا خۆی روونکردبووەوە، تایبەتمەندی جەنگاوەری ئاپۆیی لە خۆیدا بەرجستە کردبووەوە. هەربۆیە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە هەڤاڵ قاسم شۆڕشگێڕێکی راستەقینەبوو.

لەو گۆڕەپانانەی کە هەڤاڵ قاسمی تێدابوو بەردەوام وزەیەکی ئەرێنی تێدابوو. ئەوەی بە دەوروبەرییەکانی نیشان دەدا و هاوڕێیانی خۆی بەشداری تێکۆشان دەکرد. هێزێکی سروشتی لەو جۆرە لەلای هەڤاڵ قاسم هەبوو. وزە، جۆش و خرۆش و ورەی بە هاوڕێیانی دەبەخشی. هەڤاڵێکی رۆشنبیر بوو، خۆی بە باشی پەروەردە دەکرد، کاتەکانی خۆی بە باشی رێکخستبوو. بەردەوام دەیخوێندەوە، لێکۆڵینەوەی دەکرد. بەتایبەتی لەسەر کورد و کوردستان، لێکۆڵینەوەی لە سەر مێژووی کورد و جوگرافیا دەکرد. لەوبوارەدا زۆر هەوڵ و ماندووبوونی کێشا، لە بواری هۆشمەندی، فەلسەفە، سیاسی، کولتوری، ئایدۆلۆژیدا زۆر خۆی بەرەوپێش برد. لەبەر ئەوە لە کاروباری پەروەردەدا رۆڵی زۆر گەورەی گێڕا. لەو شوێنەی هەڤاڵ قاسمی لێبوو کارەکانی پەروەردە بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچوون. هەموو جەنگاوەرەکان، کادرەکانی پارتی و شەڕڤانەکانی پەروەردەدەکرد”.

کادرێکی گەورەی راگەیاندن بوو

ئەنگیزەک ئەوەشی خستەڕوو کە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەببەری پەکەکە قاسم ئەنگین هەروەها پێشەنگایەتی کاری راگەیاندنیشی کردووە و وتی، “هەڤاڵ وزەیەکی لەو جۆرەی هەبوو، کە هەم کارەکانی راگەیاندنی بەرێکخستن دەکرد، هەمیش لە رووی ئایدۆلۆژیەوە لە بەرەوپێشبردنی راگەیاندندا رۆڵی گەورەی هەبوو. پێشەنگایەتی بۆ ئەو بوارەش دەکرد. بۆ نمونە بۆ هەموو رۆژنامەکان و هەموو گۆڤارەکانی دەنوسی، بەرنامەشی بۆ تەلەڤزیۆن ساز دەکرد. لێکدانەوەی تیۆریکی خۆی پێشکەش بە راگەیاندن دەکرد، پێشەنگایەتی بۆ ئەوە دەکرد. لە بواری راگەیاندندا هەندێک بیرکردنەوەی هەڵە هەبوون. وەک ئەوەی کاری راگەیاندن لە هەموو شتێک سەربەخۆیە، بە ئایدۆلۆژیەوە نەبەستراوەتەوە، وەک ئەوەی لە پشت هەر راگەیاندنێکەوە ئایدۆلۆژیا بوونی نییە، بەو جۆرە کاری راگەیاندن بەڕێوەدەچوو. مامەڵەکردنێکی بەو جۆرەهەبوو کە لە ژێر کاریگەری لیبڕاڵیزمدابوو.

هەڤاڵ قاسم لە دژی ئەو ئەقڵیەتە شەڕی کرد، تێکۆشانێکی گەورەی بەڕێوەبرد. دەیویست کە کارەکانی راگەیاندن، پڕۆپاگەندە-بانگەشە لە چوارچێوەی پێودانگە ئایدۆلۆژییەکاندا بەرەوپێش ببرێت، بەهێز بکرێت، بە رێکخستن بکرێت و ببێتە ماڵی کۆمەڵگا. قورسایی خستە سەر ئەوەی کە کاری راگەیاندن لە کۆمەڵگا دانەبڕێت، گرێدراو بە کۆمەڵگا بەڕێوەبچێت. هەڤاڵ قاسمیش وەک هەڤاڵان دۆزدار، نوژیان، شیلان، دەنیز و غوربەتلی ئەرسۆز چووە کاروانی شەهیدانی هێڵی راگەیاندن ئازادەوە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە هەڤاڵ قاسم رەنجدەر و خەباتکارێکی گەورەی راگەیاندن بوو. چووە کاروانی شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد. ئەوەی راگەیاندنی ئێمە دەبێت بیکات ئەوەیە کە لە سەر هێڵی شەهیدان پێوانی ئایدۆلۆژیک بۆ خۆی بە بنەما بگرێت و لە سەر ئەو بناغەیە گوڕ بە تێکۆشان بدات.

هەڤاڵ قاسم هونەرمەند بوو، وەرزشکاربوو. لە هەموو شوێنێک گۆرانی دەوت، هەڵپەڕکێی دەکرد، هۆنراوەی دەنووسی. زۆریش حەزی لە وەرزش بوو، هەروەها وەک بابەتێکی تەندروستی گرنگی پێدەدا. وەرزشی وەک بەشێک لە ژیانی گەریلا دەبینی. هەڤاڵ قاسم لەهەمان کاتدا وەک سەرباز و فەرماندەیەکی زۆر بەهێز بوو. تێڕوانینەکانی لەسەر تاکتیک، گۆڕەپان و شەڕ بەردەوام دەخستەبەرباس، پێشنیاری دەخستەڕوو. بەو تایبەتمەندیانەیەوە ببووە شۆڕشگێڕێکی زۆر گەورە”.

تا هێنانەدی ئامانجی شەهیدانمان ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک سەرنجی راکێشا بۆ سەر هاوڕێیەتی نێوان قاسم ئەنگین و شەڕڤانان و وتی، “هاوڕێیەتی هەڤاڵ قاسم لەگەڵ هەڤاڵانی ژن زۆر تایبەت بوو. لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیک و رێکخستنیدا زۆر خۆی بەرەوپێشبردبوو، رێبەرایەتی خوێندبووەوە. لەبەر ئەوەی لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا خۆی بگەیەنێتە کەسایەتی پیاوی ئازاد، لەگەڵ ژناندا هاوڕێیەتی بکات زۆر هەوڵیدا، زەحمەتیکێشا. لایەنی رۆحی و مەعنەوی زۆر بەهێز بوو. لەگەڵ خوشکێکیدا دوانەبوون، لەناو بنەماڵەکەیدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ خوشک و دایکی بەهێزبوون. هەربۆیە مامەڵەی لەگەڵ هەڤاڵانی ژن زۆر سروشتی بوو. بێگومان لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژی و رێکخستندا زۆرترین هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی ژن دەکرد. لەبەر ئەوەی لەگەڵ هەڤاڵ قاسم کارمان دەکرد و تێکۆشاین، زۆر سەربەرزین.

شەهیدبوونی هەڤاڵ قاسم لە ژیانماندا بۆشاییەکی گەورەی خوڵقاند. لە رووی جەستەییشەوە دوورکەوتبێتەوە ئێمە هەرگیز لەگەڵ ئەو دوورکەوتنەوەیەدا رانایەین. هەرکە پارتەکەمان پەکەکە گەورە دەبێت، بەها و قوربانیدانی ئەویش بەو رادەیە گەورە دەبن. شەهیدبوونی هەڤاڵ قاسمیش بۆ ئێمە باج و قوربانیدانێکی تێکۆشانە. دژوارە بۆ ئێمە کە جێگەی ئەو پڕبکەینەوە. بەڵام وەک هاوڕێیانی هەڤاڵ قاسم ئێمە لە هەرساتێکی تێکۆشاندا خاوەنداری لە یادی ئەو دەکەین. کەسایەتی ئەو وەک مۆم داهاتوومان رووناک دەکاتەوە. جارێکیتر بە شکۆوە یادی هەڤاڵ قاسم دەکەینەوە و بە رێزەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم یادی ئەودا دادەنەوێنین. ئەم تێکۆشانە تا هێنانەدی ئامانجەکانی شەهیدانمان بەردەوام دەبێت. جارێکیتر لە کەسایەتی هەڤاڵ قاسمدا سەرجەم شەهیدانی ئازادی بەڕێزەوە بە بیردەهێنینەوە و یادیان دەکەینەوە”.

هاوبەشی :