ئەرزینجان: دەبێت ژنان دەنگی خۆیان بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغانی فاشیست بەکاربهێنن
بەسێ ئەرزنجان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ١٤ی ئایار کۆتایی پێهات. هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ خولی دووەم مایەوە. ئێوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئەو تابلۆیەی چۆن هەڵسەنگێنن، کە لە کوردستان و تورکیا دەرکەوت؟
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە تورکیا لە ۱٤ی ئایاری ۲۰۲۳ ئەنجامدران و ئەنجامەکان ئاشکرا بوون. هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ خولی دووەم مایەوە. ئاکەپە دەنگەکانی کەمیکردووە.
دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بە دروستکردنی درۆی گەورە گەورە، چەواشەکاری، فێڵبازی و تەڵەکەبازی و زۆر شێوازی دزی قۆناغی هەڵبژاردنەکەی بەڕێوەبرد. لەسەر بنەمای سیستەمی نوێی هەڵبژاردن بە ئەنجامدانی یارییە گەورەکان و پیلانگێڕییەکان، ئەو ئەنجامەی ئێستای هەڵبژاردنەکانیان بۆ بە بەدەستهاتووە. لە ڕاستیدا دۆڕابوون، بەڵام بە تەڵەکەبازی و ساختەکاری سەرکەوتن. لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ٤٩.٥ لەسەدا دەنگ بۆ ئەردۆغان نیشاندرا، بە دڵنیاییەوە ئەوە ڕێژەی ڕاست نین، بەڵکو ئەنجامێکی ئامادەکراوە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا هەڵخەڵەتێنێت، بارێکی دەروونیی لە شێوەیە دروست بکات و ئۆپۆزسیۆن بێ ورە بکات، ئەم ژمارەیە بە مەبەست بۆی دانراوە. هەر چۆن ئەردۆغان پارە و سامانی وڵاتی بە شێوەی جیاجیا دەدزێت، بە هەمان حسابات و عەقڵییەتەوە دەربارەی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کار دەکات. لە تورکیا و باکوری کوردستان گەلەکەمان بە بڕیارێکی گەورەوە دەنگیان بە پارتی چەپی سەوز دا. له کوردستان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەستهێنرا. بۆ ئەوەش پیرۆزبایی لە ژنان و گەلەکەکەمان دەکەم، کە دەنگیان بە پارتی چەپی سەوز دا. بێگومان گەلەکەمان، ژنان و گەنجانمان ڕۆڵێکی چالاک و کاریگەریان لەم پرۆسەیەدا گێڕا و زەحمەتێکی زۆریان کێشا.
سەرەڕای فشار، ئەشکەنجە، دەستگیرکردن، داخستنی حیزب، هەژاری، کۆچبەری و سیاسەتی جەنگی تایبەت، گەلەکەکەمان هەڵوێست و سووربوونی بەشێوەی بەرجەستە بەلای دیموکراسی و ئازادی دا دەربڕیوە و بە پێداگرییەوە بڕیاری خۆی بۆ تێکۆشان خستە بەرچاوی هەموان. لە کوردستان لە ئاستێکی جدیدا کولتوورێکی دیموکراسی، هۆشمەندییەکی نەتەوەیی و ئاستێکی ئازادی پێکهاتووە. سەرەڕای هەمووفشارەکان گەلەکەمان و ژنان بۆ دیموکراسیکردنی تورکیا ڕەنگ و دەنگی خۆیان بە بەهێزی لە هەڵبژاردنەکاندا نیشان دا.
ئێوە لەم هەڵبژاردنەدا ئێوە چۆن بیر لەبارەی نوێنەرایەتیی ژنان لەنێو هێزەکانی دیموکراسی و ئازادییەکاندا دەکەنەوە؟
نیوەی ئەو ئەندامانەی پارتی چەپی سەوز، کە هەڵبژێردران ژنن. بۆ یەکەم جار لە تورکیا، پارتێک بۆ نوێنەرایەتیکردنی ژنان بگاتە رێژەی سەدا ٤٩ بەم شێوەیە بچێتە ناو پەرلەمان.
لە زۆرێک لە ناوچەکاندا ژنانی پاڵێوراو لە ناوی پارتی چەپی سەوز دا لە ریزبەندی یەکەمدا بوون و پلەی یەکەمیشیان بە دەستهێنا و سەرکەوتن. بۆ نموونە، لە قەرس و ئەرزرۆم، کە دوو ناوچەی زۆر گرنگ و هەستیارن، پاڵێوراوانی ژن سەرکەوتن، بۆیە هێڵی دیموکراسی لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی کرا. بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنی تورکیادا، پەیماننامەی هەڵبژاردنی ژنان ڕاگەیەندرا، بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ژنان کرایەوە، کۆبوونەوەی جەماوەری و میتینگی ژنان بەڕێوەچوو، لە نێو کاندیدە ژنەکاندا ژنان لە هەموو تەمەنەکان، پیشەکان، گەل و باوەڕەکان، لەسەر بنەمای یەکسانیی ژنان کاندید دانرابوو. لە هەڵبژاردنی ئەمدواییەدا ژنان بە ڕێزەی سەدا بیستی پەرلەمانتارەکانی تورکیا پێکدەهێننن، پارتی چەپی سەوز ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی لە بەرزکردنەوەی ئەم ڕێژەیەدا هەبوو. لەسەر ئەم بنەمایە بە خەباتی ئازادی ژنان لەنێو حیزبەکانیش دا نەریتی هەدەپە بەڕێوەدەبرێت، نوێنەرایەتیی فرە لایەن، گرنگ و دیموکراتیک دروست بووە. هێڵی ئازادیپارێزیی ژنان بۆ یەکسانی و سەربەخۆیی لە بواری سیاسەتدا نیشان دراوە. هێزی ژنان، ئیرادە، توانا، هێزی ڕێکخراوەیی و کاریگەری ژنانیان دیاریکرد. بۆیە خەبات بۆ ئازادی ژنانی کورد و ژنانی تورک نەک تەنها لە تورکیا دەمێنێتەوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهانیش دەکات.
بۆیە ئەم دەستکەوتانە، کە لەلایەن ژنانەوە بەدەست هاتووە زۆر گرنگ و بەنرخە. ئێمە ئەم سەرکەوتنەی ژنان پیرۆز دەکەین. هەدەپە، پارتی چەپی سەوز، کە لە هەمان کاتدا پارتی ژنانە، لەم بوارەدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا. متمانە و ڕێزگرتن لە ژنان لەم هەڵبژاردنەدا زیادی کرد. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دا، ئاستی نوێنەرایەتیکردنی یەکسانی ژنان، کە پارتی چەپی سەوز لە بەرەی ژناندا نیشاندا، وەک دەستکەوتێکی گرنگ لە خەباتمان بۆ ئازادی ژنان چووە ناو مێژووەوە. پارتی چەپی سەوز بە سیستەمی هاوسەرۆکی و نوێنەرایەتیکردنی یەکسان جارێکی دیکە نوێنەرایەتییەکی بەهێزی دیموکراسی و ئازادیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بەدەستهێنا.
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەردەوامە لە گۆشەگیری توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. لە دژی گۆشەگیری چ بەرپرسیارێتیەک دەکەوێتە ئەستۆی هێزە دیموکراتییەکان؟ دەکرێت دوای هەڵبژاردن دۆخێکی چۆن ڕووبدات؟
وەک دەزانرێت، ڕێبەرەکەمان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە سیستەمێکی توندی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدایە، کە هەموو ڕۆژێک قورستر دەبێت و زیاتر لە دوو ساڵە ئەو دۆخە بە شێوەیەکی ڕەها بەردەوامە. بۆ ئەوەی تورکیا دیموکراتیک بکەین، بۆ بەدیهێنانی ئازادیی ژنان، بۆ چارەسەری دیموکراسی بۆ کێشەی کورد، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بە شێوەیەکی ستراتیژی ڕۆڵ و شوێنی خۆیان لە ژیاندا بگرنە، بۆ ئەوەی هەموو باوەڕکردن لەسەر بنەمایەکی یەکسان و ئازاد بەردەوام بن، ڕێبەرەکەمان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا ئیرادە و باوەڕی و داهێنانێکی بێهاوتا هەڵوێستێکی گەورەی بۆ ئازادی و بەرخۆدان نیشان دەدات. کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، مۆدێلی نەتەوەیەکی دیموکراتیکی لەسەر ئەم بنەمایە دروستکرد.
لە دژی ئەم هەڵوێستە و هەڵوێستی ئازادیپارێزانەی ئەلتەرناتیڤی ڕێبەر ئاپۆ، لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا ڕژێمی جەنگی تایبەتی تورک ڕێبەرەکەمانی کردە ئامانج. حیزبەکانی نێو هاوپەیمانیی کۆمار و میللەت، هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبانە هەوڵیان دا بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقانە، قێزەونانە، بێ ویژدانانە ڕێبەر ئاپۆ وەک ئامرازێکی هەڵبژاردن بەکاربهێنن.
ئەوان هەوڵیان داو ڕۆڵی ئازادیپارێز و دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ پێچەوانە بکەنەوە، کە بۆ ژنان، گەنجان، گەلانی تورکیا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکیدەهێنێت.
هاوپەیمانییەکانی جمهور و میللەت لە ئاستە جیاوازەکاندا و بە وتە جۆراوجۆرەکانیان پڕوپاگەندەی قورسکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرەکەمانیان کرد. ئەوە لە کاتێکدایە ڕێبەرەکەمان هەمیشە بە پەیامەکانی لە ئیمراڵی زەمینەی خەباتی هێزە دیموکراسی و ئازادی بەهێزتر کردووە. هەوڵیدا هەناسە بە بەر ێزەکانی دیموکراسی و ئازادیەکانی تورکیادا بکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە بەرگرینامەکان و نۆتەکانی چاوپێکەوتنەکانی، کە لە نێو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵیدا ئامادەی کردون، هێڵی ڕێگای سێیەمی لە تورکیا دامەزراند و پێشەنگایەتیی بۆ ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە، بۆ هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی کرد. بە پێشنیار و نەخشەڕێگاکانی، بەشدارییەکی گرنگی لە خەباتی دیموکراسیی تورکیادا کرد. لەبەر ئەوە، وەک پێشتر وتمان، هەڵسوکەوتی ناهەقانە، بێ ئەخلاقانە و و بێ ویژدانانە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ، کە لە گۆشەگیرییەکی ڕەها و تونددایە، بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.
لە بەرامبەر ئەو لێدوانە هەڵە، درۆ و تۆمەت و بانگەشانەدا، لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەدا، کە دەیاەوێت تێگەیشتنێکی هەڵە لەسەر کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەن، پێویستە هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی هەموو کات و لە هەموو شوێنێکدا وەڵامێکی بەهێز بدەنەوە. ئەمڕۆ لە تورکیا، پێوەری بنەڕەتیی شۆڕشگێڕی، نیشتمانپەروەری و دیموکراسیی ڕاستەقینە بە هەڵوێست بەرامبەر بە لێدوانە هەڵەکانی دژی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدرێت.
لەبەر ئەوە، بنەڕەتیترین ئەرکی نیشتمانپەروەری، شۆڕشگێڕی، مرۆیانە، ویژدانیانە و ئەخلاقییانە ئەوەیە، کە لە ڕاستی ڕێبەرەکەمان تێبگەین و ڕوونی بکەینەوە و بیپارێزین. لەم هەڵبژاردنەدا گەلەکەمان هەم بە هەڵوێستی خۆیان و هەم بە وتەکانیان بە بەهێزترین شێوە داکۆکییان لە ڕێبەرەکەمان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا، دەبوایە هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی هێشتا زیاتر بە ڕیکخستنکرا و بە کاریگەرانەتر داکۆکیان لە ڕێبەر ئاپۆ بکردایە. پێویستە بۆچوونەکان، پڕۆژەکان ، مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرەکەمان زیاتر بخستایەتە بەرنامەی کاری خۆیانەوە. پێویستە بە باشی لەوە تێبگەین؛ گۆشەگیری سەر ڕێبەرەکەمان گەورەترین گورزە لە دژی هێڵی ئازادی و دیموکراسی. گۆشەگیریی سەر ڕێبەرەکەمان، گۆشەگیریی کرێکاران، گەنجان، ژنان، هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانە. ئازادی ڕێبەرەکەمان واتە ئازادیی ژنان، گەلانی تورکیا، گەنجان، گروپە ئاینییەکان، کرێکاران، بە واتای ژیانێکی ئازاد و یەکسان دێت، بۆیە خەبات بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرەکەمان بۆ هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی دەبیت لە هەموو شوێنێک و هەمیشە ڕۆژەڤ و ئەجێندای سەرەکی بێت.
دوای هەڵبژاردن ئێوە داهاتووی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی چۆن دەبینن؟ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەو رووەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لەناویدایە بە گشتی ئەو ئەنجامانەی بەدەست نەهێنا کە پلانی بۆ دانابوون. بێگومان ئەو دۆخە دەبێت بە شێوەی هەمەلایەنە هەڵبسەنگێندرێت. دوای گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بێگومان ئەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ئەوانەوە هەڵدەسەنگێندرێت.
لە تورکیا هێرشی پاکتاوکاری سیاسیی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە، رژێمی فاشیست دەزنرێت. بەراستیش لە تورکیا ئەگەر لە بری هەدەپە، پارتی چەپی سەوز پارتێکی دیکە بووایە، ئەو ئەو پارتە بە تەواوەتی پاکتاو دەبوو.
هەربۆیە خاوەنداری ژنان، گەلانمان، گەنجانمان، عەلەویەکان، گروپە باوەڕییەکان، رەنجدەران، سۆسیالیستەکان لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی زۆر گرنگە. دەبێت بەر لە هەموو شتێک ئەوە بوترێت. ئەو پارتانەی لەناو هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدان، پەرلەمانتاران، خەباتکاران، رێکخستنەکانیان هەوڵی زۆریان دا. بێگومان ئەوە هەڵوێستێکی بەنرخ و جێگەی سڵاو و دەستخۆشییە.
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هاوپەیمانیەکی ئاسایی نییە. هاوپەیمانیەکی بەو جۆرەیە کە لە بەرامبەر فاشیزمدا بە ئیرادە، بڕوا و رەنجی گەورەوە خۆڕاگری دەکات. تەنیا هاوپەیمانێتیەکی هەڵبژاردن نییە، لە هەمان کات هاوپەیمانێتیەکی تێکۆشانە. لە ئێستا بە دواوەش هەم لە پەرلەمان و هەمیش لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخودانی گەورە، گیانی هاوڕێیەتی، رێکخراوەیی، هاوپەیمانی و بەرخودان درێژەی دەبێت. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا، بۆ ئازادی، دادپەروەری و ژیانێکی ئیکۆلۆژیک رۆڵی ستراتیژیکی خۆی بە شێوەی بەرچاوتر درک پێبکات، ئەو رۆڵە مێژووییەی خۆی جێبەجێ بکات.
لە رێگەی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ەوە گرنگی ئەو هاوپەیمانیە، پێویستی بە تێکۆشانێکی یەکگرتووانەی لەو چەشنە زیاتر دەرکەوت. لەسەر ئەو بنەمایە ئەو ئەنجامەی ئەو ئەنجامەی کە لە هەڵبژاردندا هاتەئاراوە، بەرەوپێشبردن و گەورەکردنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەستنیشان دەکات. لە تورکیا رژێمی ئازادیپارێز و دیموکراتیک تەنیا بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورکیا و کوردستان، ژنان، گەنجان، رەنجدەران، عەلەوی، لایەنە ئیسلامییە دیموکراتیکەکان دەتوانێرێت دەستەبەر بێت.
رۆڵی و ئەرکی ستراتیژی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەبێت بە قووڵبوونەوەی زیاتر تێگەیشتنی لەسەر سازبکرێت. بێگومان هەڵسەنگاندنی کەموکوڕییەکان لەم هەڵبژاردنەدا، رەخنەلەخۆگرتنی ئەوان بۆ سەرکەوتنیان لەئێستا بەدواوە گرنگە.
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە دەرەوەی هاوپەیمانی کۆمار و گەل هاوپەیمانی سێهەمە. هەربۆیە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و لەجێدایە. بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کە قووڵبوونەوەیەکی گەورە ئەنجامدراوە و سیاسەتی خۆبەڕێوەبەری هێڵی سێهەم چەسپاوە. سیاسەتی رێگەی سێهەم تەنیا رەخنەگرتن لە پراتیکی دەسەڵاتداری ئێستا یاخود گۆڕینی کرداری دەسەڵاتداری نییە. هێڵی سیاسەتی رێگەی سێهەم بە رەخنەگرتن بە واتای هێنانەدی دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک. گرنگ بوو کە کێشەکانی دیموکراسی و ئازادی لە تورکیا بخەنە بەرباس و چارەسەری ئاڵترناتیڤ دەستنیشان بکەن. هەروەها نەک گردبوونەوە، بەڵکوو پێویستی بە خۆگەیاندن بە کۆمەڵگا بە شێوەیەکی بەرفراوان هەبوو. سەرباری ئەوەی هەڵبژاردن بۆ ماوەیەکی درێژ کەوتەبەرباس، کارەکانی هەڵبژاردن بە ماوەیەکی کەم بەر لە پرۆسەکە ئەنجامدران. بۆ ئەنجامێکی سەرکەوتووانەتر پێویستی بە رێکخراوەیی و چالاکی بەرفراوان لە کوردستان و تورکیا هەیە. لەگەڵ گروپەکان، ئەنجومەنەکان، ئەکادیمیەکان، رێکخراوە مەدەنییە جەماوەرییەکان دەتوانرا کاری پێکەوەی زیاتر بەهێز بکرایە. سیاسەتێک و سیاسەتمەدارێکی دوورەپەرێز لەگەل نابێت. ئەگەر بەو جۆرە بێت ئیتر هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ پارتەکانی سیستم نامێنێت. رێک لە پارتەکانی سیستم دەچن. نابێتە جێگرەوە و ئاڵترناتیڤ. دەبوایە دیموکراسی راستەوخۆ لە گوندەکانەوە تا شارەکان باشتر ئەنجام بدرایە. پارتە سیاسیەکان کاتێک لەناو کۆمەڵگادا لە ناو کۆمەڵگادا بن و لەگەڵ ئەواندا بن ئەو کاتە پشتیوانییەکی زۆر بەهێز وەردەگرن.
هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە سیاسەتدا زیاتر قورسایی بخەنە سەر هێڵ و رێگەی سێهەم، نوێنەرایەتی ئەوە لە پراتیکدا بکەن. وەک رێبەرایەتیمان زۆر جار باسی لێوەکردووە، نەهێنانەدی بە هۆی دانەمەزراندنی ئەکادیمیاکانی سیاسەت و کەموکوڕی لە کاری پەروەردەدایە. لە سەر بنەمای بەکرداری کردنی ئەکادیموکبوون، هێڵی رێگەی سێهەم، سیاسەت، دیپلۆماسی، رێکخستن و چالاکی دەتوانرێن بگەیەندرێنە ئەنجام. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستی بە نوێبوونەوە، گۆڕانکاری و وەرچەرخان هەیە.
لە شکڵگرتن و قەوارەگرتنی سیاسەتی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکدا هۆشمەندی یەکێتی لەسەر بنەمای جیاوازییەکان بوونی هەیە. لەم رووەوە چی دەبێت با ببێت، دەبوایە ئەو پارتانەی لە ناو هاوپەیمانێتیدان لە چوارچێوەی یەک پارتدا بچوونایە هەڵبژاردنەوە. هەروەها دەبوایە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بیتوانیایە بەش و لایەنی بەرفراوانتر بۆلای خۆی رابکێشێت. بۆ نمونە دەبوایە ئەو لایەنانەی بەرگریی لە ئیسلامی دیموکراتیک دەکەن، بۆلای خۆیان رابکێشرێن.
هەروەها گرنگە کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێکەوە گفتوگۆی ئایدۆلۆژی و رۆشنبیری بکەن. گرنگیشە مرۆڤ، رێکخستن و ئەو پێکهاتانەی کە فەلسەفە و رامانی رێبەر ئاپۆ بە تەواوەتی قەبوڵ دەکەن، گفتوگۆ و پەروەردەی قوڵتر بەرەوپێش ببەن. لە دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیکدا، بەرەوپێشبردنی لایەنەکان پێویستی بە پەروەردەیەکی جددی هەیە.
بە کورتی جارێکی دیکە لەم هەڵبژاردنانەدا ئاشکرابوو کە دەبێت گرنگی بدەن بە خەباتی هزری و هۆشمەندی. هەروەها پێویستە کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی خۆی بگەیەنێتە ئەو بەشە زۆر گەورانەی کە تائێستا خۆیان پێنەگەیاندوون و دەبێت بەم جۆرە رێکخستنبوون ساز بکەن. دۆخی بنچینەیی کە لە هەڵبژاردندا هاتە ئاراوە ئەمەیە، کە لەسەر هەمان جەماوەر زۆر پارتی چەپ چالاکی دەکەن. بە تایبەتی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا پارتە چەپگرەکان، دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان لەسەر هەمان جەماوەر کاردەکەن، ئەوەش دەبێتە مایەی زیانی گەورە و پارتەکانی ناو سیستم سەردەکەون.
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە دژی هاوپەیمانی کۆماری فاشیست دەبێت هاوپەیمانی زۆر بەرفراوانتر بەرەوپێش بات، کۆمەڵگا و تەنانەت شانە بچوکەکانی رێکبخات و گوڕ بە بەرخودان بدات.
ئێوە لەو هەڵبژاردنانەدا بەرفراوانکردنی هاوپەیمانی فاشیستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەگەڵ پێکهاتەکانی وەک هودا-پار و پارتی رەفاه چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەوە بەو واتایە دێت کە لە سەدەم ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکدا رژێمی شەڕی تایبەتی فاشیست بە قوڵی درێژەی پێدەدرێت و کارەکانی بەکردەوەکردنی خەونی ئیمپراتۆری عوسمانی نوێ ئەنجام دەدرێن. لە ساڵی ٢٠٠٢ کاتێک ئاکەپە هاتەسەر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک لە کەمالیزم پاککرایەوە و لە بری ئەوە ئیسلامییەکی رەش-سەوز و فاشیزمێک کە دوژمنایەتی ژنان دەکات هات و لەگەڵ ئەوەش قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد. هەنگاوی دووەمیش بە بەرەوپێشچونی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە هەڵگیرا. ئێستاش پارتی بچوکی وەک هوداپار و رەفاه بەشداری ئەوەبوون و بەم جۆرە رێکخستنبوون و هاوپەیمانی بەرەوپێش برا. لەم قۆناغە نوێیەدا کەمالیزم بەتەواوەتی کۆتایی پێدەهێندرێت و هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی زیاتر دەکرێنە ئامانج. لە رێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە بۆ دامەزراندنی قوڵی فاشیزم هۆشمەندی هاوپەیمانی و رێکخستنە پێشەنگەکانی بونیادنراوە.