یەژا ستار: فەرماندە لەیلا سورخوێن لە بەستا شەهید بوو

247
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و ئەندامی مەجلیسی پاژاک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار لەیلا سورخوێن (هامیەت یاڵچین کایا) لە جەنگدا لە بەستا شەهید بووە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی فەرماندە لەیلا سورخوێن (هامیەت یاڵچین کایا) بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

“ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و ئەندامی مەجلیسی پاژاک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار، فەرماندەی هێژامان لەیلا سۆرخوێن (هامیەت یاڵچین کایا)، کە لە ئامەد لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری داکۆکیکار لە ناسنامەی کوردی لە دایکبووە و گەورە و پەروەردە بووە، بەو سروشت و جەوهەرەوە بە شێوەیەکی زۆر سادە، سروشتی، قارەمانانە، فیداکارا و ئازایانە خەبات و تێکۆشانی ۳۱ ساڵەی خۆی بەڕیوەبرد و بەو تێکۆشانەی خۆی هەڵوێستی ژنی ئازادی لە کەسایەتیی خۆیدا بەرجەستە کرد، لە ئۆپەراسیۆنی دوژمن لە ۲۲ و ۲۳ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ لە بەستا لەگەڵ ٦ هاوڕێی ژن دا دوو ڕۆژ قارەمانانە بەرەنگاری و شەڕیان کرد و شەهید بوون.

بە ناوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستارەوە، سەرەخۆشی هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرە هێژاکەی دەردەبڕین و بە خەڵکی ئامەد، کە ژمارەیەکی زۆر ڕۆڵەی خۆی لە پێناو وڵات و ژیانی ئازاددا بەخشیوە، دەڵێین، لە کەسایەتییاندا سەرەخۆشی لە هەموو گەلەکەمان دەکەین. ئێمە وەک هاوڕێیانی تێکۆشانی بە رێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێ لەیلا سورخوێن و شەهیدانی بەستا و هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. لە کەسایەتیی لەیلا ئامەد و شەهیدانی بەستا دا بەڵێنی خۆمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانی شۆڕش و کوردستانی ئازاد دووپات دەکەینەوە، کە بۆ ئەوەش تێکۆشان و خەباتی خۆمان گەورەتر و بەهێزتر دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵ لەیلا سورخوێن بەم شێوەیەیە:

نازناو: لەیلا سورخوێن

ناو و پاشناو: هامیەت پاڵچین کایا

شوێنی له دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: گوڵێ – قادر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۳ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ / بەستا

فەرماندەی هێژامان لەیلا سورخوێن لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ئامەد لە دایکبو و بە هەستی ڕاپەڕیانە دا لە گەنجێتیدا بە تێکۆشانی ئازادی ئاشنا بوو و لە ساڵی ١٩٩٣دا بەشداری ریزەکانی حیزبەکەمان بوو.

لە ئامەد، بۆتان، زاگرۆس و گارە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریی لە تێکۆشان دا کرد و بۆ بەرەوپێشبردنی جەنگاوەر و ژنی شۆڕشگێڕی دیموکراتیکی ئیکۆلۆژیکی ڕێبەرایەتی، بۆ بەرەو پێشبردنی بە سوپاکردنی ژنان، لە دژی هەموو جۆرە عەقڵییەتێکی وەستایەوە و لە کەسایەتیی خۆیدا هەڵوێستی ژنی ئازاد-ی ئافراند.

لە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ساڵی ١٩٩٩ ، کە لە دژی ڕێبەرایەتیمان ئەنجامدرا و لە بەرامبەر هێڵی خیات – پاکتاوکار، بە هەڵوێستی بوێرانە و قارەمانانەی خۆی هەڵوێستێکی بەهێزی نیشان دا و بە شێوەیەکی قوڵ و جەوهەری لە پارادیگمای ڕێبەرایەتی نزیک بوویەوە.

بە ڕەنج و هەڵوێست و پێوەرەکانی خۆی، بە خۆشەویستیی بۆ ژنان و مرۆڤەکان، بە ئازایەتی و پەرۆشیی و شەڕڤانبوونی خۆی، هەمیشە لە ژیاندا ڕێ نیشاندەری هاوڕێکانی بووە، بوو بە فەرماندەیەکی بۆ پەروەردەکردن و ڕاهێنانی هەڤاڵەکانی و بە تێکۆشانی ٣١ ساڵەی بوو بە یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی هێڵی فیدایی. بە هۆشمەندیی ڕێکخستنی ئیکۆلۆژیک هەمیشە لە دژی عەقڵییەت و نزیکایەتیی بەدەر لە پارتی تێدەکۆشا، بە هاوڕێیەتی خۆی ببووە سەرچاوەی و بڕوا بۆ هەموو هاوڕێکانی.

بەشداریی لە هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی دا کرد و پێشەنگایەتیی بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی کرد.

دوای ئەوە فەرماندەی هێژا دەلال ئامەد لە ساڵی ٢٠١٧ شەهید بوو، هاوڕێمان لەیلا بە دڵسۆزیی بەهێزی خۆی بۆ هاوڕێ دەلال و شەهیدان ڕۆیشت بۆ بۆتان.

ساڵەهای ساڵ بە ئیرادە و پێداگری و توڕەیەکی زۆرەوە لە دژی دوژمن تێکۆشا و بە عەشق و خۆشەویستییەکی زۆرەوە شەڕی بۆ ئازادی کرد و چەندین چلاکیی لە دژی دوژمن ئەنجامدا. دواینجار لە بەستا لە شەڕدا لەگەڵ ٦ هاوڕێ دا قارەمانانە شەڕیان لە دژی دوژمن کرد و گورزی قورسیان لە سوپای فاشیست و کۆنترا خیانتەکارەکان دا و تا دوا هەناسە شەڕ و بەرەنگارییان کرد و ئازایەتی و چاونەترسیی ژنی کوردیان جاریکیتر سەلماندەوە و لە لوتکەی ئازایەتی و فیداکاریدا شەهید بوون.

لە کەسایەتیی فەرماندەی قارەمان و هێژامان لەیلا سورخوێن و ٦ هاوڕێکەیدا بەڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە داکۆکی لە ئامانج و یاد و بیریان دەکەین و تۆڵەیان دەکەینەوە و خەونەکانیان بەدی دەهێنین”.

هاوبەشی :