سوپای تورکی داگیرکەر ٢٦ جار لە ئاسمان و زەویەوە بۆردومانی ئەنجامدا

242
0
هاوبەشی :

سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای ٧ جار بە فرۆکەی شەڕ و ١٩ جاریش بە کاتیوشا، هاوەن و تانک بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

“لە هەرێمی زاپ؛

٢٢ی ئایار کاتژمێر ١٤:٢٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان. هێزەکانمان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن بەرپەرچیان دانەوە.

٢٢ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا. هێزەکانی یەژاستارمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بە تاکتیکی سابۆتاژ بەرپەرچیان دانەوە. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، داگیرکەرێکیش برینداربوو.

٢٣ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرخودانی سیدا. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٢١، ٢٢ و ٢٣ی ئایار لە خواکورک گۆڕەپانی گۆشین، لە مەتینا شاخی چارچەل، شاخی ئامێدی، لە زاپ شاخی بەهار و شاخی جودی ٧ جار بە فڕۆکە بۆردومان کران.

٢١، ٢٢ و ٢٣ی ئایار لە مەتینا شاخی شەهید پڵنگ، شاخی هەکاری، لە زاپ شاخی جودی، شاخی بەهار، چەمچۆ و سیدا ١٩ جار بە کاتیوشا، هاوەن و تانک بۆردومان کران.

٢٣ی ئایار داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئێف ئێم هەوڵیاندا بە شۆفڵ سەنگەرەکانی بەرخودان بڕوخێنن”.

هاوبەشی :