بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، باندێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد .

232
0
هاوبەشی :


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەئەکات کە: رۆژی 23/5/2023 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە، لە هەڵمەتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانیویانە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 1 کیلۆ و 28 گرام حەشیش و 295 گرام کریستاڵ و 6 گرام گەرد دەستیان بەسەردا گیراوە و تۆمەتباران بەپێی ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

هاوبەشی :