شاندی مەخمور لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان عێراق کۆدەبێتەوە

239
0
هاوبەشی :

شاندێکی نوێنەرانی کەمپی مەخمور، لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و کاربەدەستانی عێراق دیدار ساز دەکات.

هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بەردەوامە. بەرخودان خەڵکی کەمپەکەش لە چوارەم رۆژیدایە.

دوێنێ شاندی دایکان لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق کۆبوونەوە، دواتر جارێکیتر شاندێکی دیکەی خەڵکی کەمپەکە لەگەڵ کاربەدەستان کۆبوونەوە.

لەو دیدارانەدا داواکارییەکانی خەڵکی کەمپەکە دەگەیەندرێتە کاربەدەستان. لە سەردانەکەی دوێنێدا کاربەدەستانی عێراق وایان کرد ئەمڕۆش کۆبوونەوە بەردەوام بێت.

لەوچوارچێوەدا لەئێستادا شاندێک لە نوێنەرانی کەمپی مەخمور لەگەڵ نوێنەرانی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەدان.

هاوبەشی :