١٩ هاوڵاتی لەبەرئەوەی بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کردوە دەستگیرکران

236
0
هاوبەشی :

 

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە فەرمانی دادگا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتیی کورد، لەبەر ئەوەی بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزیان کردوە ١٩ هاووڵاتییان لە ئەنقەرە دەستگیرکرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فورات نیوز، ١٩ هاووڵاتیی کورد دەستگیرکراون و هۆکاری دەستگیرکردنەکەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە، لە مانگی ئازاردا بەشدارییان لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا کردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەناو دەستگیرکراوەکاندا، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و لایەنگرانی ئەو پارتەی تیادایە.

هاوبەشی :