بەهۆی ئەوەی سێ مانگە موچەیان پێنەدراوە، ژینگەپارێزان و کارمەندانی شارەوانی قەزای خەباتی هەولێر گردبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣، ژینگەپارێزانی قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان لە پێش شارەوانی قەزاکە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، رایدەگەیەنن: سێ مانگە موچەمان وەرنەگرتووە .
یەک ژینگەپارێزانی خەبات رایدەگەیەنێت، شارەوانی خەبات هەڕەشەی دەرکردنیان لێدەکات ئەگەر نەچنەوە سەر کارەکانیان.