سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە زیندانی ئەدرنەوە دوو پەیامی نوێی لە تویتەر

265
0
هاوبەشی :

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە زیندانی ئەدرنەوە دوو پەیامی نوێی لە تویتەر بڵاوکردەوە، کە لەیەکێکیاندا دەلێت: نابێت هیچ کەسێک لەسەر بێتاوان زیندانیکردنی من ئیبتیزازی سیاسی بکات.

دەشڵێت: گەل ئازد نەبێت، هاتنە دەرەوەی من لە زیندان بێ سوودە، ئەگەر هەزار ژیانم هەبێت، لەپێناو گەلەکەمدا هەمووی دەکەمە قوربانی، داوا لە گەل دەکات، ئیرادەیان بەرزبێت و خۆڕاگربن هەروەها بەردەوامبن لە تێکۆشان.

لە پەیامی دووەمدا ئاماژە بە شکستی ئەردۆغان دەکات و دەپرسێت، دەزانن ئەو پیاوە نەیتوانی سەربکەوێت؟ دواتر ڕوودەکاتە گەل و داوا دەکات، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دووبارە بچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن.

هاوبەشی :