راگەیەندراوی كەنەكە دەربارەی هێرشی سوپای عێراق بۆسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور)

237
0
هاوبەشی :

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کەنەکە، راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشی سوپای عێراق بۆسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ پشتگیری لە دانیشتووانی کەمپەکە کرد.

کەنەکە بە توندی ئیدانەی ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی عێراقی کردووە و داوای لەو دەوڵەتە کردووە چیتر نەکەوێتە ژێر گوشار و پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین لەجیاتی گەمارۆدان و تەلبەندکردنی خەڵک، بە ئەرکی یاسایی و رێساکانی پاراستنی پەنابەران هەستێت. داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیش ئەکەین دەست لە ئابڵوقەدان و گوشار بۆسەر کەمپی مەخمور هەڵگرن.”

هەروەها بانگی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە بە ئەرکی راستەقینەی خۆیان هەستن، یاسا و رێساکانی پەنابەریی لە کەمپی مەخمور پەیڕوە بکەن و کەمپەکە لەو دەستدرێژیانە بپارێزن.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پشتیوانی لە دانیشتووانی کەمپی مەخمووری بە ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی زانیوە و داوای لە خەڵکی کوردستان، پارتە سیاسی و رێکخراوە مەدنیەکان، رۆژنامەوان و رۆشنبیران کردووە، بە تەنگ خەڵکی کەمپەکەوە بچن.

هاوبەشی :