کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە یادی شەهید کاروان هۆرامی بەرز ڕاگرت
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە ڕایگەیاند، کاروان هۆرام لە ئەنجامی نەخۆشی دا لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ دا شەهید بووە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهید هۆرام و گەلی ڕۆژهەڵاتی کورستان کرد.
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە سەبارەت بە شەهیدبووی محەمەد مەلەکی ناسراو بە کاروان هۆرام بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند، شەهید کاروان هۆرام لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣دا بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
په‌كه‌كه پارتی شه‌هیدانه و به‌ڕێبازی شه‌هیدان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات
بۆ گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان:
تێكۆشانی ئازادی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه، ئه‌وه ماوه‌ی په‌نجا و یه‌ك ساڵه بێ پسانه‌وه له تێكۆشانێكی بێ وچانه‌دایه. له‌م تێكۆشانه ره‌نج و ماندوبوونی ملیۆن مرۆڤی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ر هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م ته‌ڤگه‌ره له سه‌رتاسه‌ری كوردستانه‌وه ببێت به هزر و رێكخستنێكی گه‌ردوونی و ئه‌مڕۆ له چوار لای جیهانه‌وه مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان دێن شانبه‌شانی گه‌لی كورد خه‌بات و تێكۆشان به‌ڕێوه ده‌بن.
شۆڕشی ئازادی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه، زیاتر له نیو سه‌ده له خه‌بات و تێكۆشان به هه‌زارن رۆڵه‌ی دڵسۆزی له كوڕان و ژنانی كورد، به‌بێ سڵ كردنه‌وه له‌هیچ كۆسپ و ته‌گه‌رەیەك، خۆیان له پێناو ئامانجه مه‌زنه‌كانی فیدا كردووه‌و به‌خوێنی خۆیان رێبازی ئازادی و ژیانێكی نوێیان نه‌خشاندووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه، كه شۆڕشگێڕ و ملیتانانی په‌كه‌كه‌ی له هه‌ر كه‌سێك زیاتر به جۆش و مۆڕاڵبن و هه‌تا دوا هه‌ناسه و دوا دڵۆپی خوێنیان ئاماده‌بن و له‌مه‌یدانی تێكۆشاندا رۆڵی به‌رچاو ببینن.
له‌كاروانی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی په‌كه‌كه‌دا هه‌ڤاڵانمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش شانبه‌شانی پارچه‌كانیتر خاوه‌ن رۆڵێكی به‌رچاوی شۆڕشگێڕین، له‌م ماوه‌یه‌دا به سه‌دان ژن و كوڕی رۆژهه‌ڵات به‌بێ جیاوزی له كه‌لهوڕ و هۆرام و سۆران و كورمانج، به هاوبه‌شی ئاین و مه‌زهه‌ب و باوه‌ڕی جیاواز له كۆڕی خه‌بات و تێكۆشاندابوونه. یه‌كێكیش له‌و هه‌ڤاڵانه‌مان هه‌ڤاڵی دڵسۆز بۆ خاك و وڵات و تێكۆشانی ئازادی كوردستان “هه‌ڤاڵ كاروان هۆرامی” بووه، كه به‌ڕه‌نج و ماندوبوون و شه‌ونخونیه‌كانی له خه‌باتی شۆڕشگێڕیدا ده‌ناسرا، به‌دواخه‌وه شه‌وی 14ی نیسانی 2023 له‌كاتێك كه خه‌ریكی خه‌باتی رۆژانه‌ی ئاسایی خۆیبوو، به‌ڵام كتوپڕ گورچیله‌كانی له‌كار ده‌كه‌ون، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌ڤاڵانی ته‌ندروستكار و نه‌خۆشخانه‌ش، به‌ڵام نه‌تواندرا گیانی هه‌ڤاڵ رزگار بكه‌ن و هه‌ڤاڵ كاروان گه‌یشته كاروانی شه‌هیدان.
وه‌ك ده‌زانرا هه‌ڤاڵ كاروان نه‌خۆشی وه‌ك ته‌نگ نه‌فه‌سی و تۆزێكیش نه‌خۆشی شه‌كره‌ی درێژ خایه‌نی هه‌بووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 15 ساڵ له‌ته‌مه‌نی شۆڕشگێڕی هیچ كاتێك نه‌ببوونه رێگر له‌به‌رده‌م كار و خه‌بات و تێكۆشانی. پێچه‌وانه له هه‌موو هه‌ڤاڵان زیاتر خزمه‌ته‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرد، هیچ كاتێكیش هه‌تا رۆژی شه‌هیدبوونی نه‌یگووتووه كه نه‌خۆشه و ناتوانێ خزمه‌ت بكات، پێچه‌وانه به‌رده‌وام له پێشی پێشه‌وه‌دا ئاماده‌گی هه‌بووه و له‌هه‌موو كار‌و خه‌باتێكیشدا جێگه‌ی په‌نجه‌ی دیاربووه.
ئێمه له‌كاتێكدا كه شه‌هید بوونی هه‌ڤاڵ ” مه‌حمه‌د مه‌له‌كی كه ناسراوه به هه‌ڤاڵ كاروان هۆرام” راده‌گه‌ێنین، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراستەی گه‌لی كوردستان و رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌واوی هه‌ڤاڵانی تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ین، لە هه‌مانكات دا سه‌رخۆشیی خۆمان لە خه‌ڵكی وڵاتپارێزی شاری سنه‌ی خۆشه‌ویست و ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی قاره‌مان و خه‌ڵكی گوندی ته‌ختەی هه‌ورامان ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێین؛ سه‌ربه‌رزبن كه رۆڵه‌یه‌كی وه‌ك هه‌ڤاڵ كاروانتان هه‌بوو. شۆڕشگێڕێكی وه‌ك شه‌هید كاروان سه‌ری ئێمه و ئێوه‌و گه‌لی كوردستانی به‌رز كردووه. پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه به‌هه‌موو هێز و توانا‌مان خاوه‌ندارێتی له ره‌نج و ماندووبوون و رێبازی شه‌هید كاروان بكه‌ین و له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له كوردستانێكی ئازاد و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و دیموكرات و پێكه‌وه ژیانی دیموكراتییانه گه‌لان تواناكانمان زیاتر بكه‌ینه یه‌ك و شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی بگه‌ێنین به‌سه‌ركه‌وتن.
هه‌ڤاڵی شه‌هید، كاروان هۆرامی كه ته‌مه‌نێكی زۆری به‌خشی به راگه‌یاندنی ئازاد، بۆ ئه‌مه‌ش راگه‌یاندنی ئازاد كادیرێكی لێهاتوو و ماندونه‌ناس و فیداكاری له‌ده‌ستداوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی راگه‌یاندنی ئازاد به‌خوێن سووره‌و تا ئێستا به‌سه‌دان هه‌ڤاڵی له‌م پێناوه‌دا بۆته قوربانی، ئه‌مه‌شی له مه‌زلوم دۆغانه‌وه بۆ غوربه‌ت ئه‌لی و له قاسم ئه‌نگین و سیروان نالی و دۆزدار حه‌مۆ و تا پۆله شه‌هیدی راگه‌یاندی په‌ژاك و به‌سه‌دان هه‌ڤاڵیتر كه ناویان له ژماره نایه‌ت به‌خشیوه‌ته هێڵی راگه‌یاندنی ئازاد، شه‌هید كاروانیشی بۆ رێزی قاره‌مانه‌كانی زیاد كرد.
شه‌هید كاروان له رۆژی به‌شداربوونه‌وه تاكو رۆژی شه‌هیدبوونی، به‌بێ دوودڵی و وه‌ستاندن به په‌یوه‌ستبوونی به رێبازی شه‌هیدان و هزر و باوه‌ڕی و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ر خه‌باتێك و ئه‌ركێكی پێسپێردرابێ، ئه‌وا به‌هه‌موو هێزیه‌وه به‌باشترین شێوه و به مۆڕاڵ و جۆشێكی به‌رزه‌وه به رۆحی هه‌ڤاڵیه‌تیه‌كی بڵنده‌وه به‌پیر كار‌و خه‌باته‌وه‌و چووه، جا ئه‌وه له خه‌باتی گه‌ریلای وه‌ك شه‌رڤان و فه‌رماندار، یان له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌كوێ مرۆڤێك هه‌بووه ده‌یویست په‌یامی حه‌قیقه‌تی ئازادی پێ بگه‌ێنێت. دواین كاروانی تێكۆشانیشی كه خه‌باتی راگه‌یاندنی بووه، به هه‌موو توانایه‌وه شه‌و و رۆژی خستبووه سه‌ر یه‌ك و به‌رده‌وام به به‌رهه‌م و به‌ده‌سكه‌وت و به رووێكی گه‌ش و خۆش و حه‌زه‌وه له‌پێشوازی خه‌باتدا ئاماده‌بوو.
بۆیه له‌كۆتایدا ده‌ڵێین، شه‌هید كاروان بۆ ئێمه وه‌ك هه‌ڤاڵان و هاوڕێبازانی ده‌بێته هێڵی تێكۆشانی ئازادیمان و ئێمه‌ش سۆز و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاڵای تێكۆشان و ئازادی شه‌هید كاروان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان به به‌رزی له سه‌ر لوتكه‌ی چیا بڵنده‌كانی كوردستان به‌شه‌كێته‌وه، ئیدی ئه‌و كاروانه زوو یان دره‌نگ ده‌بێ بگات به سه‌ركه‌وتن.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهید کاروان هۆرام-ەوە:
نازناو: کاروان هۆرام
ناو و پاشناو: محەمەد مەلەکی
شوینی لە دایکبوون: سنە – ژاوەرۆ
ناوی دایک و باوک: قەتا – کەریم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هید كاروان هۆرام و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان
بژی پارتی شه‌هیدان په‌كه‌كه
بژی رێبه‌ری ئازادیمان رێبه‌ر ئاپۆ
كۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه