شەش چەتەی داعش دەستگیرکران
دەزگای دژە تیرۆرى عێراق رایگەیاندا، بەهاوکاریی دژە تیرۆر لە سلێمانی و هەولێر، رێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، شەش چەتەی داعش دەسگیرکران.
لە راگەیاندراوەکەدا دژەتیرۆری عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، هێزەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆرى سلێمانی ئۆپراسیۆنێكیان بەڕێوەبرد و دوو تیرۆریستى داواكراو دەستگیرکران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروها بە هاوكاریی بەرێوەبەرایەتیی دژەتیرۆرى هەولێر تیرۆریستێكی دیکە دەستگیركرا، ئەم تیرۆرستە فەرماندەی فەوجێكی چەتەكانی داعش بووە لە ناوچەی دیجلە.
دژە تیرۆی عێراق دەشڵێت، سێ تیرۆریستی دیكە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركراون، لە شارۆچكەی شەگاتدا دەستبەسەر كۆگایەكی كەلوپەلى سەربازىی گیراوە.