بایکۆتیان شکاند
بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، لە دوای سێ ڕۆژ لە ڕاگرتنی کارەکانیان و کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی، ژینگەپارێزەکان دەستیان بە کارکردەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی سەردەشت رەفیق بە میدیاکانی راگەیاندوە، کێشەکانی کۆمپانیا پاککەرەوەکان چارەسەرکرا و ئەمڕۆ دەستیان بە کارکردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ھەموو ڕێکارە یاساییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کۆمپانیا پاککەرەوەکان کردوە و وەزارەتی داراییش چەکی بانکیان بۆ خەرجکردون، ھەربۆیە ئەمڕۆش دەستیان بە کارەکانیان کردووەتەوە.