بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و گرووپە چەتەکانییەوە، ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە.

239
0
هاوبەشی :

بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و گرووپە چەتەکانییەوە، کە لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەردەوامە، ئاگر لە کەمپی عەین عیسا کەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، بەهۆی بەردەوامیی تۆپبارانەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن بگەنە شوێنی ئاگرەکە.

لە بەیانییەوە سوپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا تۆپباران دەکات؛ لە سەرەتای تۆپبارانەکە بۆ سەر گوندی جەدیدە و ڕێگەی نێودەوڵەتیی ئێم.٤ لە ڕۆژئاوای شارۆچکەکە، ٥ هاوڵاتی بریندار بوون.

هاوبەشی :