کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لەماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لەسەر داواکاری دەسەڵات، هەژماری تایبەت و بڵاوکراوەیەکیان سنووردار کردووە.

242
0
هاوبەشی :

شەوی ڕابردوو، بەشی “تویتەر بۆ کاروباری حکومەتی وڵاتانی جیهان” بڵاویکردەوە، ماوەی هەفتەیەکە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە نووسراوی فەرمی دادگا داوامان لێکراوە خزمەتگوزارییەکانی تویتەر سنووردار بکەین، لە ئەنجامیشدا چوار هەژماریان داخستووە و ٤٠٩ بڵاوکراوەشیان سڕیوەتەوە.

هەرچەندە کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە نیگەرانی خۆیان بەرامبەر ئەو داخوازییەی حکومەتی تورکیا نیشان داوە، بەوەی کە سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕینە، بەڵام داواکەشیان ڕەتنەکردووەتەوە و بەخواستی دەسەڵاتی فاشیستی تورکیا مامەڵەیان کردووە.

پاساوی تویتەریش بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە ناڕەوایە، تەنها ئەوەیە لە یاسای کارکردنی تویتەردا، دەبێت کۆمپانیاکە بەپێی خواستی حکومەتی وڵاتان کار بکات و سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، بە پێچەوانەوە حکومەتی وڵاتەکە دەتوانێت بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی تویتەر لە وڵاتدا قەدەغە بکات.

هاوبەشی :