پارتی چەپی سەوز: ژمارەیەکی زۆر لە دەنگەکانمان بۆ پارتە نەژاد پەرستەکان نوسراوە و ساختەکراوە.

214
0
هاوبەشی :

نوێنەرى پارتى چەپی سەوز لە دەستەى باڵای هەڵبژاردنەکان چەندین بەڵگەى ساختەکاری لە هەلبژاردنەکەى ١٤ی ئایار ئاشکرا کرد.

محەمەد ڕووشتوو تریاکی نوێنەرى پارتى چەپی سەوز ڕایگەیاند: لە هەندێ ناوەند دەنگەکانى ئێمە بۆ مەهەپە نوسراون، ئەوەش بەبەڵگەى تەواوە لەلای ئیمە تۆمار کراون و هەموو ڕێگەیەک دەگرینە بەر بۆ سەندنەوەى ئەو دەنگانە کە بەساختەکاری لەدەست ئێمە سەندراون.
ڕووشتوو بەڵگەنامەیەکی ىڵاوکردەوە کە لە بسملی شاری ئامەد لە یەکێک لە سندوەکاندا ژمارەى دەنگەکانى هەزارو ٢٣٤ دەنگبووە، دەنگەکانی پارتى چەپی سەوزیش ٢٣٣ دەنگ بووە کە بەدەستی هێناوە، ئەوە بە بەڵگە لای ئێمە تۆمارکراوە، بەڵام دوای ئەوەى کە دەنگەکان خراونەتە سیستەمە ئەو ٢٣٣ دەنگە بۆ مەهەپە نوسراوە.

هاوبەشی :