لەسەربردنە دەرەوەی پارە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەست بەوردبینیی بانکی کوردستان ئەکات.
سۆران عومەر پارلمانتاری عێراق رایگەیاند: دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق، دەست بەوردبینیی لەسەر بانکی کوردستان ئەکات، لەسەر بردنە دەرەوەی پارەو شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکیی و چەندین دۆسێی دیکەی نایاسایی.