دۆزی کورد و ھەڵوێستی بەشێک لەکورد……

260
0
هاوبەشی :

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئیسلامی سیاسی لەباشووری کوردستان پشتیوانی ئەردۆگانی ڕەگەزپەرست و دەوڵەت باخچەلی فاشستیان کرد. دەی بەئەردۆگانی دۆستتان بڵێن بایاسایەک لەپەرلەمان دەربکات تەنھا قەدەغە لەسەر زمانی کوردی ھەڵبگرێت . بازمانی کوردی ھاوشێوەی زمانی تورکی ئازاد بێت .

بزانین ئێوە غیرەتتان ھەیە پێشنیاری وا بۆ ئەردۆگان بکەن ؟
ئێوە گورزی گرانتان لە ئێستاو ئایندەی کورددا.
خیانەتی ھەرە گەورەتان کرد. ئەم ھەڵبژاردنە دەرفەت بوو کورد بگات بەئاشتی و بەشێک لەمافەکانی ئێوە لەبارتان برد .

ئێوە ئەی کوردی پشت و پەنای فاشیزمی تورکی . مەلای خەتێ و حەسەن خەیریە نوێیەکان! شەرمەزاری ناومێژوون. خیانەتێکتان کردووە، گەورەتر لەھی جاشەکانی باکوور ی کوردستان. جاشەکانیش وەکو ئێوە پشتیوانی ئەردۆگانیان کرد . ئێوە ھاوبەشی جاشەکان بوون ھاودەنگی ئەو سەرۆک جاشانە بوون . ئیتر جیاوازی چییە لەنێوانتان ؟

کوردی خائینی خۆفرۆش بەداگیرکەران .کوردی بێ فیکرو فەلسەفەو بێ سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و دیموکراتی . کوردی بێ تاکتیک و بێ ستراتیژ .کوردی پارەپەرست و کوردی ئەقڵ شێواوو بەلاڕێدا براو ھەڵخەڵەتاو بەقسەی دوژمن . ھۆکارێکی سەرەکین ،بۆ ئەوەی تائێستاش کەئێمە خاکمان داگیرکراوە ،بەمافەکانمان ناگەین . چەند ڕووڕەشە کوردێک ئاوھا بێت.

فەرموون بچن تەکلیفی لێ بکەن مافەکانی کورد لای کەم ئەوەی ئێمە لەعێراق ھەمانە با ئەردۆش ئەوە بدات بەکوردی باکوور. بزانن ناودەمتان پڕ ناکات لەگولە. ئەگەر دەستتان لەوکاتە بەدەس نوێژیش بێت! ئەگەر ھەر دوای نوێژی جەماعەتیش بێت و ئەو پرسیارەی لێ بکەن؟ بزانن جەماعەتی نوێژکەرەکانی ناو مزگەوت وەکو گورگ پەلامارتان نادەن .

ئێوە ھێشتا ماوتانە دوژمنان بناسن . بەھۆی دۆگما بوونی ئەقڵی ھەندێکتان. پارەپەرستی و دەسەڵاتخوازی ھەندێکتان .تەواو بوونەتە دوژمنی نەتەوەی کورد . ھاوشێوەی تورکێکی فاشی گورز لەکوردو ئایندەی کوردستان دەدەن.

دەبڕۆن لەپای ئەو ھەموو قسە نەستەقانەی بۆتان کردن .تەکلیفی بەئاشتی چارەسەری دۆزی کوردی لێ بکەن.

هاوبەشی :