خوێندکارێک لەبەر خراپی دەسەڵاتی تورکیا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

258
0
هاوبەشی :

لە ئیستەنبوڵ گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی کوبرا دوای خۆکوشتنی نامەیەکی لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی بلاوکردۆتەوە کە تیایدا گلەیی زۆری لە دەسەڵاتی تورکیا هەیە و هۆکاری خۆکوشتەنەکەشی بۆ خراپی دەسەڵات دەگەڕێنێتەوە.

ئەو ژنە، تەمەنی ٢٠ ساڵە و خوێندکاری ئامادەی بووە، ئەمەش بەشێک لەو نامەیەیە کە لە دوای مردنی بڵاو بووەتووە، “من باوەڕم وابو کڵچدار ئۆغڵو ئێرە جارێکیتر بکاتەوە بە جێگای ژیان، بەڵام هەموو جۆرە ڕێگریەکی لێدەکرێت، من وەکو ژنێک هیچ کات ئازادی خۆمم نەبینیوە، دوو ساڵە بارودۆخی دەرونیم باش نیە و چارەسەر وەردەگرم، لە بەر کەسانی ئەم وڵاتە نە لە منداڵی و نە لە گەنجی خۆمدا نەژیام هیچ خۆشیەکم نەبینی”.

هەر لە نامەیەدا کوبرا وتویەتى:”باوکم لە بەیانی تا ئێوارە کار دەکات بۆ ژیانی ئێمە، بەڵام هێشتاش بەش ناکات، دایکیشم کار دەکات، بەڵام تا کۆتایی تەمەنی کار بکات و پارەکەی کۆبکاتەوە ناتوانێت تەنانەت خانوەیەکیش بکڕێت، من ئێستا تەمەنم ٢٠ ساڵە خاوەنی هیچ شتێک نیم و ناتوانم هیچ شتێک بۆخۆم بکەم”.

لە کۆتاییدا ئەو ژنە خوێندکارە باسی لەوە کردوە، داوای لێبوردن لە خانەوادەکەم دەکەم زۆر خۆشم ئەوێن، ئەوە بزانن کە ئازاری زۆرم بینیوە و خەیاڵەکانی منتان لە بیربێت، ئیتر من بەرگەی بەردەوامی ناگرم.

هاوبەشی :