کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین زانیاریی بڵاوکردەوە

236
0
هاوبەشی :

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بەپێی دوایین داتاکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان لە سەدا ٤٩.٤٠ و کەمال کلیچدارئۆغلو لە سەدا ٤٤.٩٦ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین ئامار و داتای له سەر هه ڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە و وتی، تاوەکو کاتژمێر ٠٩:٤٥ بە کاتی ناوخۆی تورکیا دەنگەکانی ۱۹۲ هەزار و ۱۸۷ سندوقی دەنگدان (۹۹٪) لە ناوەوەی وڵات و لە دەرەوەی وڵاتیش دەنگەکانی ٨ هەزار و ٦٥ سندوق ئەژمار کراون و هێشتا دەنگی ١ هەزار و ٥٣٩ سندوقیش جیا نەکراوەتەوە و نەژمێردراون.

یەنەر ئەوەشی وت، بەپێیە تا ئیستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ٤٩.٤٠ لە سەدی دەنگەکان و کەمال کیلیچدارۆئۆغلو ٤٤.٩٦ لەسەدی دەنگەکان و سینان ئۆگانیش لە سەدا ٥.٢ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

یەنەر وتیشی، تۆماری داتا و ئاماری نوێ بەردەوام دەبێت.

هاوبەشی :