بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی دەرەوەی وڵات كەمال كڵچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت لە پێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی كاندیدی هاوپەیمانی كۆمارەوەیە

267
0
هاوبەشی :

سندوقەكانی دەنگدانی دەرەوەی وڵات بۆ توركیا گواسترانەوە و بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن، ئەو سندوقانە دەنگی ملیۆنێک و ٦٩١ هەزار و ٥٣١ دەنگدەری دەرەوەی وڵاتی تێدایە.

هەموو دەنگەکانی، دەنگدەرانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و پەرلەمانی دەرەوەی وڵات بۆ تورکیا گواسترانەوە، دەنگەکان لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی گەیەندرانە ئەستەنبوڵ، دواتر لە رێگەی زەمینیەوە بۆ ئەنقەرە دەگوازرێنەوە.

بۆ سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ دەنگدەری وڵات، لە ٧٣ وڵات و ١٥٦ نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات، سندوق دانرابوون، دەنگدانی دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیسان دەستیپێکرد و لە نۆی مانگ كۆتایی هات.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ملیۆنێک و ٦٩١ هەزار و ٥٣١ کەس دەنگیان داوە، كە دەكاتە ڕێژەی نزیکەی ٥٠٪.

بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا دوو ڕۆژی ماوە و بەپێی ئامارەكان كەمال كڵچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت لە پێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی كاندیدی هاوپەیمانی كۆمارەوەیە.

هاوبەشی :