کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو دەستگیرکرا
بەشى راگەیاندنى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، تۆمەتبارێك دەستگیركراوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لە کچێک کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەر دواى سکاڵاى باوکەکە پۆلیسى سلێمانى دەستى بە لێکۆلێنەوەکانی کردوە و توانیویانە گەنجێکى 20 ساڵان وەک تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
ئەوەشی ئەشکراکردوە، دواى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕی دو دەفتەر و 11 وەرەقە و بڕێك دیناری عیراقییدا كە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لەكچەكەی وەرگرتبوو.