پەڕڵەمانی سوید بڕیاریدا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت

236
0
هاوبەشی :

تێکڕای ٣٤٩ پەرلەمانتاری پەرلەمانی سوید کە سەر بە هەشت پارتی جیاواز، پڕۆژە بڕیارێکیان پەسەند کرد کە داوا لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە دەکات، لە چوارچێوەی یەکێتیی ئەورووپادا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت.

یەکێ لە نوێنەرانی پەرلەمانی سوید وتوویەتی کە بە پەسەند کردنی ئەم پڕۆژە بڕیارە دەوڵەتی ئەو وڵاتە ناچار دەکرێت هەوڵ بدات سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

سوید بڕیارە تا ٥٠ ڕۆژی دیکە سەرۆکایەتیی دەورەیی یەکێتیی ئەورووپا لە ئەستۆ بگرێت.

هاوبەشی :