شاندی ئاشتیی نێودەوڵەتیی ئیمرالی، لە ئەستەنبوڵە

236
0
هاوبەشی :

شاندی ئاشتیی نێودەوڵەتیی ئیمرالی، چووە ئەستەنبوڵ و بڕیارە سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی سەر رێبەری گەلی کورد ڕێبەری گەلی كورد، سەردانی چەند دامودەزگایەکی تورکیا بکات.

شاندی ئاشتی نێودەوڵەتیی ئیمرالی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، لە دژی گۆشەگیریی توند لە ئیمرالی کار دەکات. بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی تورکیایان کرد و ئەمڕۆ و سبەینێ لە ئەستەمبول، لەگەڵ چەند دامودەزگایەک کۆدەبێتەوە.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژانی ٢٤ و ٢٩ی ژانویەی ئەم ساڵ، ٣٦ کەس لە ٧ وڵاتەوە کە لە سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران و پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان پێکهاتبوون، لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە چەند کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالیی ئەنجامدا.

دوای کۆبوونەوەکان، شاندەکە ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالی ئامادە کرد و بۆ ڕای گشتییان بڵاوکردەوە.

هاوبەشی :