گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی پاتریکۆر ڕایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراوەتەوە، کە هی سەردەمی دڕندەیی داعشە لە ساڵی ٢٠١٤دا.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی پاتریکۆر ڕایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراوەتەوە، کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا کۆمەڵکوژیی تیادا ئەنجامدا و گۆرەکە بۆ سەردەمی کۆمەڵکوژییەکانی داعش دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شەنگال لە ناوەندی شەنگال لێکۆڵینەوەی کردووە و گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزیوەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “ئێسکی ژن و منداڵ لە گۆڕەکەدا دۆزراونەتەوە و بەشێکیان لە پێکهاتەی شیعەن، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکراون. بەداخەوە، لە کاتی پرۆسەی کۆنکرێتکردنی قوتابخانەیەکدا و لە کاتی هەڵدانەوەی گەڵ لەلایەن شۆفڵێکەوە ئێسکەکانیان دۆزراوەەوە”.
تا ئێستا ٨٥ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزراونەتەوە. لە ۱٥ی ئازاری ۲۰۱۹ دا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆسەی هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ لە شەنگال دەستی پێکرد.