موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە داوای لە خەڵکی ڕحا و بۆتان کرد، کە لە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایاردا بۆ ئەنجامێکی نەتەوەیی شکۆدار تێبکۆشن

254
0
هاوبەشی :


.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە داوای لە خەڵکی ڕحا و بۆتان کرد، کە لە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایاردا بۆ ئەنجامێکی نەتەوەیی شکۆدار تێبکۆشن.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە داوای لە گەلی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی ڕحا و بۆتان کرد، لە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایار دا خواست و ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن. پەیامی قەرەیلان بۆ خەڵکی ڕحا و بۆتان
بەم شێوەیەیە:

وەک دەزانن ڕێبەر ئاپۆ لەنێو ئێوەدا ڕاپەڕیوە. ئەمڕۆ بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها لە ناوچەکە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە. بە تایبەتی، چارەسەرییەک، کە کێشەکانی جیهان دەستنیشانیکردووە، بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پرسی ئازادی ژنان، دیموکراسی و ژینگەپارێزی، بووەتە هیوایەک بۆ گەلانی جیهان. هەموو کەسێک کە ئەمە دەبینێت و هەستی پێدەکات، بە هیوایەک بۆ خۆیی دەزانێت. سەرەڕای ئەوەش، هەندێک کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت، ئەکادیمییەکان کە لەو کۆنفرانسانەدا قسە دەکەن و دەڵێن، ‘کاتێک ئێمە بیر و ڕامانەکانی ئۆجالان دەخوێنینەوە، خۆمان بە قوتابیی عەبدوڵا ئۆجالان دەزانین’. واتە بیر و ڕامانەکانی کوردێک لە ڕحاوە بووەتە جێگای سەرنجی گەلانی جیهان و هەروەها سەرنجی ئەکادیمیەکان و زانایانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، جیهان لەمەوە شتی نوێ فێردەبێت.

ئەمە بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلانی ناوچەکە جێگای شانازی و ستایشە، لە هەمان کاتدا بۆ خەڵکی ڕحا جێگای شانازییە. سەیر بکەن ڕۆژئاوا لە تەنیشتاندایە، ئەمڕۆ لەوێ لەسەر بنەمای بیر و ڕامانی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد، عەرەب، تورکمان، ئاشووری-سوریان و ئەرمەن پێکەوە سیستمێکی دیموکراتیکیان دروستکردووە و پێکەوە دەژین. لەو کاتەدا، وەک خەڵکی ڕحا، بەتایبەتی گەلی کورد و عەرەب، نابێت ئەوەندە لەیەکتر دوور بن. پێویستە یەکێتیی گەلان پێکبێت. هەرچەندە لە نێوان گەلانی تورکمان و گەلی کورد دا تاوەکو ئاستێک هەندێک یەکگرتووییەک هەیە، بەڵام دەبێت ئەمە بەهێزتر بکرێت. بە کورتی دەبێت هەمان هاوکاری لە ڕحا ئەنجام بدرێت.

بابەتێکی دیکە ئەوەیە، کە لە رحا چەند بنەماڵەیەکی گەورە هەیە. ئەوان لە سەردەمی خۆیاندا سەرۆک هۆز و عەشیرەت بوون، ئێستاش دەوڵەمەندن، بوون بە گالانتۆر و هەموو شتێکیان لە ڕحا دەکرد. سەری هەموو کانیاوەکانیان گرت. هەمیشە منداڵەکانیان دەبنە پەرلەمانتار، هەموو شتێک دەبێت بە هی ئەوان و هەموو شتێک بە مافی خۆیان دەزانن. گەلانی عەرەب، کورد و تورکمان لە ڕحا، کرێکاران – گوندنشینەکان و هۆز و عەشیرەتە ڕاستگۆکانی ڕحا، نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزان ئیدی بەو دۆخە بڵێن ‘ئیدی بەسە’. چونکا ئەو بنەماڵانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەچنە پەرلەمان. ئەوان دەڕۆن تاوەکو خێزانەکانی خۆیان زیاتر دەوڵەمەندتر بکەن؛ خەڵکەکەی خۆیان دەکەنە خاوەن کار و کاریان پێ دەدەن و خزمەتی کۆمەڵگا ناکەن. ئەوان لە بارودۆخ و حاڵی هەژاران تێناگەن. دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە ٨ ساڵە بۆ شەڕ لە دژی کوردان هەموو داهات و ئابووریی بەکارهێنا. ئەمڕۆ برسێتی و هەژاری هەیە، بەڵام ئەو بنەماڵە دەوڵەمەندانە بەوە نازانن. چونکە ئەوان لە گەلی کورد دوور کەوتوونەتەوە و پشتیان لە گەلی کورد کردووە. دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت بە پشتیوانیی خودی کورد هێرش بکاتە سەر کورد. ئایا ئەو بنەماڵانە هەرگیز ئازاری ویژدانیان هەیە؟ نەخێر، ئەگەر هەندێک ڕەنج و زەحمەتیان بکشاندایە ئەوا دەستیان لەو کارە هەڵدەگرت.

بۆیە داوا لە ڕۆشنبیران، زەحمەتکێشان و کرێکاران و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دەکەم، کە سەرنجیان لەسەر دادپەروەرییە و ڕاستییەکان دەبینن: ئێوە بۆ خۆتان بینیتان، کە لە پرسوس چۆن نادادی و نادادپەروەریییەک بەرامبەر بە بنەماڵەی شەنیاشار کرا. ئەو نادادییەی ئاکەپە ئەمڕۆ لە وڵاتەکەمان دەیکات، بۆ هەموان ڕوون بووەتەوە، بەڵام بۆ سەرباری ئەوەش دەچن دەنگ بە ئاکەپە دەەن، ئەوە مانای چییە؟ ئێوە کێن؟ ئێوە کوردن. باشە بۆچی ئێوە ئەوەندە لە دژی ڕەگ و ڕیشەی خۆتانن، لە ژی کۆمەڵگەی خۆتانن! دەبێت ئێوەش لەگەڵ گەلەکەی خۆتاندا بن. ئەگەر کەسێک بڵێت ئەو لەگەڵ ئایینەکەی خۆیدایە، ئەوا ئەو کاتە دەبێت لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا بێت. کەسێک لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا نەبێت لە ئیمان دەرچووە. بۆیە داوا لە هەموو خەڵکی ڕحا دەکەم: ئیدی کۆتایی بەم دۆخە بهێنن، دەنگ بە ڕاستی بدەن. دەنگ بە گالانۆرەکان نەدەن. بێگومان ئاکەپە دیارە، بکوژی کوردانە و لەگەڵ مەهەپە بوون بە یەک و دزن، بۆیە نابێت دەنگیان پێ بدەن. ئەوانەی لەلایەن ئاکەپەوە کراون بە پاڵێوراون ناتوانن کێشەکانی خەڵکی ڕحا، کێشەکانی گەلی کورد و گەلی عەرەب چارەسەر بکەن. ئەوان دوای پارە کەوتون. سەیری بکەن و سەرنج بدەنە سەر ئەو کەسانە، کە لە نەریتی هەدەپەوە هەڵبژێردراون، ئەوانەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پەرلەمانتارییان کرد، ئایا هیچ کەسێک لەوان دەوڵەمەند بوون؟ ئێوە ئەوان دەناسن، دەوڵەمەند نین. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەوان بۆ خزمەتکردن دەچنە پەرلەمان. کەواتە بۆچی دەنگ بەو کەسانە نادەن، کە بۆ خزمەتکردن دەچە پەرلەمان، بەلام دەنگ بەوانە دەدرێت، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و بنەماڵەکانیان دەچنە پەرلەمان! ئایا ئەمە بێ ویژدانی نییە؟ کام ویژدان؟ کام ئایین دەتوانێت ئەمە قبوڵ بکات؟ بۆیە هەرکەسێک خزمەت بە گەل بکات، دەبێت پشتگیریی لێ بکرێت.

هاوبەشی :