شنگال هەموو پێكهاتەكانی دژی ڕێككەوتنامەی نێوان عێراق و پەدەكە كە دژی ئیرادەی خەڵكی شنگال واژووكرا خۆپیشاندان دەكەن

240
0
هاوبەشی :

بڕیارە خەڵكی شنگال بەهەموو پێكهاتەكانیەوە دژی هەوڵەكانی پەدەكە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی ٩ی ئۆكتۆبەر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، ئەو ڕێككەوتنامەیە لە نێوان عێراق و پەدەكە دژی ئیرادەی خەڵكی شنگال واژووكرا، كۆمیتەی ئامادەكاری خۆپیشاندانەكە داوای لە خەڵكی شەنگال كرد، كە بەشداری خۆپیشاندانەكەی سبەی بكەن.

لەم دواییانەدا پەدەكە ویستی جارێكی دیكە ڕێككەوتنەكە بخاتە بەرنامەی كارەوە لەگەڵ حكومەتی سودانی و جێبەجێی بكات، ئەمەش توڕەیی جەماوەری و خەڵكی شنگالی لێكەوتەوە، هەروەك هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆسەری دیموكرات لە شەنگال هۆشداریدا لەم پیلانە و داوای لە هەموو خەڵك كرد، هەڵوێستێكی بەهێزیان هەبێت و ڕووبەڕووی ئەم هەوڵانە ببنەوە

لەسەر ئەم بنەمایە بڕیارە سبەی خەڵكی شنگال بەهەموو پێكهاتەكانیەوە دژی هەوڵەكانی پەدەكە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی ٩ی ئۆكتۆبەر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، هەروەها خۆپیشاندانەكە لەلایەن ئەنجومەنی ئیدارەی خۆسەری شنگالەوە ڕێكخراوە

خۆپیشاندانەکە كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی ئیدارەی خۆسەر لە شنگال دەستپێدەكات، دواتر بەیاننامەیەك بڵاودەكرێتەوە بەناوی پێكهاتەكانی شنگالەوە دەخوێندرێتەوە

هاوبەشی :