دەوڵەتی داگیركەری توركیا و بەكرێگیراوەكانی لە عەفرینی داگیركراو، سەركردەیەكی بەكرێگیراوانی بەناوی “سوڵتان سلێمان شا” ناسراو بە “ئەمشات” دەستدرێژی كردە سەر كچێك تەمەن ١٠ ساڵ، لە شارەدێی شییە لە عەفرین.
جولیا خالۆ، كارگێڕی كۆمیتەی شلێر بۆ پاراستنی منداڵان لە ڕۆژئاوای كوردستان بەئاژانسی هاواری ڕایگەیاند، لە ژێر ڕۆشنایی تاوانە بەردەوامەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا و بەكرێگیراوەكانی لە عەفرینی داگیركراو، سەركردەیەكی بەكرێگیراوانی بەناوی “سوڵتان سلێمان شا” ناسراو بە “ئەمشات” دەستدرێژی كردە سەر كچێك تەمەن ١٠ ساڵ، لە شارەدێی شییە لە عەفرین.
ئەم تاوانانە بەشێكە لە سیاسەتە نامرۆڤەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا لە دژی گەلی سوریا، هەروەها بووە هۆی جوڵاندنی ڕای گشتی لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش دڕندەیی داگیركەری و بەكرێگیراوەكانی لە ناوچە داگیركراوەكان، وەك عەفرین دەرخست.
تاوانی گەورە لە ناوچە داگیركراوەكاندا هەیە، لەسەر حاڵەتەكانی كوشتن و دەستدرێژیكردنە سەر ژنان و منداڵان، هەروەها دەوڵەتی داگیركەری توركیا و بەكرێگیراوەكانی ڕێگری دەكەن، لە بەڵگەنامەكردنی ئەو تاوانانەی ڕۆژانە لە ناوچە داگیركراوەكاندا ئەنجام دەدرێن و هەوڵی سڕینەوەی دەدات.