دانیشتوانی چەند گوندێکی سەریڕەش دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

253
0
هاوبەشی :


لەبەرئەوەی زەوییەکانیان نزیک سەری ڕەش شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی بارزانییە، دانیشتوانی سێ گوند، لە سنووری شارۆچکەی مەسیف ڕایدەگەیەنن، زیاتر لە چوار ساڵە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی زەوییەکانیان کشتوکالیەکانمان بکەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گوندەکانی پیریش و گراوە و قررێژ، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوە.
زەوی و زاری ١٧ هاوڵاتی دانیشتوانی ئەو گوندانە دەستی بەسەرداگیراوە، کە زیاتر لە ١٤٢ دۆنم زەوی کشتوکاڵییە، پێشتر پێیان وتوون قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام دوای چوار ساڵ تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە و ڕیگەش نادرێن زەییەکان بەکار بێنن.

هاوبەشی :