جۆزێپ بورێل لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیودی شەرمەزار کرد

227
0
هاوبەشی :

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بە توندی لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیود، هاوڵاتیی ڕفێندراوی ئێرانی-سویدی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە شەرمەزار کرد.

بۆرێل لە تویتێکدا نووسیویەتی: لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، بە توندی لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیودم شەرمەزار کرد و هاوکات داوام لە ئێران کرد کە جەمشید شارمەهد لەسێدارە نەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە داوای لە ئێران کردووە بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە “بەم دواییە دەستیپێکردووە” و “واز لە پاڵپشتیکردنی جەنگی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا” و هەروەها بەکارهێنانی هاوڵاتیانی یەکێتیی ئەوروپا وەک ئامراز بهێنێت.

هاوبەشی :