هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار: لە بەغدا و هەولێر رێژەی بەشداربوو دوو هێندە زیادی کردووە

253
0
هاوبەشی :


بەمەبەستی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە تورکیا، دەنگدان لە عێراق و باشووری کوردستان کۆتاییهات. رێژەی بەشداربوون بەراورد لەگەڵ سالی ٢٠١٨ دوو هێندە زیادی کردووە.

لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەنگدان لە عێراق و باشووری کوردستان لە ٧ی ئایاردا کۆتاییهات.
لە بەغدا ٢، لە بەسرە ١ و لە هەولێریش ٣ سندووقی دەنگدان دانرابوون.
لە نێوان ٥-٧ی ئایار نزیلەی ٥ هەزار و ٧٤١ کەس دەنگیان دابوو.
لە بەغدا لە کۆی ١٧٧٥ دەنگدەری تۆمار کراو ٤١٥ کەس دەنگیان داوە. لە هەولێر لە ٣ هەزار و٨٣٤ دەنگدەر ١٢٩٠ کەس دەنگیان داوە. لە بەسرە ١٣٢ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام ٧٤ کەس دەنگیان داوە.
لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨دا ریژەی بەشداربوون لەسەدا ١٠.٠٥ بوو، ئەمسال رێژەکە بۆ لەسەدا ٢٦.٤٤ بەرزبووەتەوە.
دەنگدان لە دەروازە سنوورییەکانی خابور و ئوزوملوش لە ٢٧ی نیساندا دەستیپێکردووە و تا ١٤ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت.

هاوبەشی :