نوری مەحمود: ئەردۆغان پڕوپاگەندە دەكات بۆ هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پێناویی بردنەوەی هەڵبژاردن لە توركیا.

277
0
هاوبەشی :

وتەبێژی یەپەگە نوری مەحمود ڕایگەیاند ئەردۆغان پڕوپاگەندە دەكات بۆ هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پێناویی بردنەوەی هەڵبژاردن لە توركیا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سەتەلایتی هاواردا، مەحمود ئاماژەی بەوە کرد کە ئەردۆغان دەیەوێت هێرش بكاتە سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمەش لە پێناوی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆكایەتی و پەڕڵەمانی توركیا و هیوا دەخوازێت بەکرێگیراوەکانی داعش زیندوو بکاتەوە و پشتیوانییان بکات. مەحمود ئاماژەشی بەوەكرد كە لەم. دوایەدا لە چالاكیەكی هەسەدە و هاوپەیماناندا سەرکردەی بەکرێگیراوی داعش ئەبو ئیبراهیم قوڕەیشی بە سزا گەیەنراوە و جەختی لەوە کردەوە کەئەو تیرۆریستە لە تورکیا مەشقی کردووە.

هاوبەشی :