لە پێنجوێن بێچووە ورچێك گەڕێندرایەوە بۆ سروشت و ژینگە .

281
0
هاوبەشی :

دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتبوو کە هاووڵاتیەك لە کوێستانەکانی ناحیەی گەرمك بەچکە ورچێکی گرتووە ، لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک ەوە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکە دۆزرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە ، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر بێچوو ورچەکەدا ، دواتر بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك و بە هاوکاری ئاسایشی گەرمك بێچووە ورچەکە لە ژینگەکەی خۆیدا ئازاد کراو گەڕایەوە بۆ ناو سروشت و ژینگە .

هاوبەشی :