لە شاری هەولێر باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیركران كە بڕی سێ كیلۆ و 500 گرام لە ماددەی ھۆشبەریان پێبووە.

236
0
هاوبەشی :

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، تیمەكانیان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد و گرتنەبەری رێكارەیاساییەكان، توانیان باندێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیر بكەن كە لە دوو بازرگان پێكھاتبون.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، توانرا بڕی سێ كیلۆ و 500 گرام لە ماددەی ھۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ھیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت و تاوانباران روبەڕوی یاسا كرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان روونیكردۆتەوە، كە لەماوەی رابردودا چەندین جار هۆشداری دراوە لەوەی كە هەرێمی كوردستان دەبێتە شوێنێك بۆ كڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەر، تائێستاش هەزاران كەس بەتۆمەتی كێشان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

هاوبەشی :