لەبارەی رێگرییکردنی لە پەرلەمانتاری هەدەپە لە فڕۆکەخانەی هەولێر فڕۆکەوانی عێراق هاتەدەنگ

232
0
هاوبەشی :

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق لەبارەی رێگرییکردنی لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە لە فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان وەك دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی هیچ پەیوەندییەكیان بە ڕێگرییكردن لە هاتنە ژوورەوە یان دەرچوونی گەشتیارەوە نییە.

جیهاد كازم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق بە ڕۆژنیوز ڕایگەیاندوە: فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی تەكنیكییەوە سەر بە بەغدان نەك لە ڕووی كارگێڕییەوە و ئەوانیش تەنها ڕێنمایی لە دەسەڵاتی فیدراڵی وەردەگرن.
جەختیکردەوە: هیچ پەیوەندییەكمان بە ڕێگرییكردن لە هاتنە ژوورەوە یان دەرچوونی گەشتیارەوە نییە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردبوو لەسەر داوای دامەزراوە فیدراڵییەكان ئەو پەرلەمانتارەیان گەڕاندوەتەوە بۆ توركیا.

هاوبەشی :