قائیمقامیەتی سلێمانی (15) کارتۆن ماسی لەقتونراو لەناودەبات
بەهۆی خراپبون و نەشیاوی بۆخواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر (15) کارتۆن ماسی لەقتونراودا دەگرێت و لەناوی دەبات.
ئەمڕۆ دوشەممە، لەراپۆرتی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئاماژە بۆئەوە کراوە، بەهۆی خراپ عەمبارکردن و ژەنگکردنی دەفرەکانییەوە، لیژنەکان دەستیان بەسەر (15) کارتۆن ماسی لەقتونراودا گرتوە کە شیاوی بۆ خواردن لەدەستداوە، بەڵام خاوەنەکەی بەنیازبوە لەبازاڕدا و لەڕێگەی دەستگێڕەکانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.
راپۆرتەکە ئەوەیخستوەتەڕو، ژمارەی ئەو قتوە ماسییە هاوردەکراوانەی لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە (1000) قتو ماسی جۆراوجۆرە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ماسییە لەقتونراوەکە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی