ئیدارەی سلێمانی ڕێگریان لەئەنجامدانی کەرنەڤاڵی پشتگیرییکردن لە پارتى چەپی سەوز کرد.

235
0
هاوبەشی :

ڕێکخەرانى کەرنەڤاڵەکە رایدەگەیەنن، پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و تەواوبوونی ئامادەکارییەکان، ئیدارەی سلێمانی ڕێگریان لەئەنجامدانی کەرنەڤاڵی پشتگیرییکردن لە پارتى چەپی سەوز کرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٨/٥/٢٠٢٣ بڕیار بوو لە پاڕکی ئازادیی شاری سلێمانی، کەرنەڤاڵێکی پشتیوانیی بۆ پارتى چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانى تورکیا بەڕێوە بچێت، بەڵام ئیدارەی سلێمانى ڕێگریی لە ئەنجامدانى کەرنەڤاڵە کرد و چالاکیی پشتیوانییەکە هەڵوەشایەوە.
ڕێکخەرانى کەرنەڤاڵی پشتیوانىیەکە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێن: ئێمەی ڕێکخەرانی کەرنەڤاڵی ٨ی ئایار بۆ پشتیوانی پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنی تورکیا، پێتان ڕادەگەیەنین پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و تەواوبوونی ئامادەکاریەکان، ئیدارەی سلێمانی ڕێگریان لەئەنجامدانی چالاکییەکە کرد .
جەختیشیانکردەوە: سەرباری پشتیوانیی هەدەپەو پارتی چەپی سەوز کە کەوتنی ئەردۆغان دەبێتە سەرەتای دوورخستنەوەی شەڕو لاوازبوونی فکری فاشیزم بەئاڕاستەی ئاشتی و دیموکراسی و پێکەوە ژیان، داوا لەگەلی کورد و ئازادیخوازان دەکەن پشتگیری هەدەپەو پارتی چەپی سەوز بکەن.

هاوبەشی :