وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بڕیاری ئەمڕۆی كۆمكاری عەرەبی پەیوەستە بەوەی تا چەند سوریا پابەند دەبێت بە بەڵێنەکانیەوە
كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی رەزامەندییان نیشاندا لەسەر دووبارە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش بۆچونی خۆی ئاشكرا كرد دەربارەی ئەو گەڕانەوەی وڵاتی سوریا بۆ ناو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی
سەبارەت بە بڕیارەکەی كۆمكاری عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ناو كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب و وەرگرتنەوەی جێگە و پێگەی خۆی لە ناو كۆمكاری عەرەبیدا ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بڕیاری ئەمڕۆی كۆمكاری عەرەبی پەیوەستە بەوەی تا چەند سوریا پابەند دەبێت بە بەڵێنەکانیەوە.
وتیشی سزاکانی سەر ئەسەد هێشتا لە جێبەجێکردندان و بەگوێرەی یاسا جێبەجێ دەکرێن و جەختیشی کردەوە لەوەی چارەسەری سیاسی تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.