هێزەكانی سوریای دیموكراتیك لە میانەی پرسەی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا جەختیان كردەوە ملکەچی داگیرکەران و خیانەتکاران نابن

255
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ تەرمی سێ شەهید لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە دوویان ئەندامی هێزەکانی پاراستنی کەمپی هۆل بوون، کە لە کاتی پاراستنی كەمپی هۆڵ لە لایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی داگیركەری تورك بە ئامانج گیران و سێیەم شەهیدیش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوو لە مەزارگەکانی تەل حەمیس و تەبقە بە خاك سپێران.

سەدان لە دانیشتوانی ناوچەی تەل حەمس لە پارێزگای قامیشلۆ بەشداریان كرد لە بە خاكسپاردنی شەهیدەكانیان

لە میانەی ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، چەندین وتار پێشکەشکران، کە هەڤاڵانی شەهیدان و ئامادەبوان بەڵێنیان دا ڕێگای شەهیدان بگرنەبەر و جەختیان لەوە کردەوە کە ملکەچی هیچ داگیرکەرێک نەبن.

هاوبەشی :