لە فرۆکەخانەی هەولێر رێگری لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەکرێت بێتە خاکی کوردستانەوە

235
0
هاوبەشی :

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز،ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێرە پەرلەمانتارێکی هەدەپەی باکووری کوردستان، لە فرۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەرکراوەو، رێگری لێدەکرد بێتە باشوری کوردستان.

ناهیدە ئارمیش نوێنەرایەتی هەدەپە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە: پەرلەمانتاری هەدەپە حەسەن ئوزگونەش لە شاری شەرناخ لە رێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە هاتۆتە کوردستان، بەڵام هێزەکانی فرۆکەخانە ناهێڵن بەچێتە دەرەوەی فرۆکەخانەکە.

ناهیدە وتوشیەتی، ئەو پەرلەمانتارە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ لە فرۆکەخانەی هەولێرە، بەبیانووی ئەوەی حکومەتی بەغدا بلۆکی خستۆتە سەرناوەکەی، بۆیە ناتوانێت لە رێگای فرۆکەخانەی هەولێر بچێتە ناو کوردستانەوە

نوێنەرایەتی هەدەپە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەرامبەر بەم پەرلەمانتاری هەدەپە دەکرێت نایاساییە، چونکە ئەمە راست نیە کە حکومەتی عیراق ناوی بلۆک کردبێت، بەهۆی رێگەنەدان لە فرۆکەخانەی هەولێر، بریار وایە پەرلەمانتارەکەی هەدەپە کاتژمێر یەکی شەو رەوانەی تورکیا بکرێتەوە.

هاوبەشی :