ئیسیگ: لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەدا ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار گیانیان لە دەستداوە

232
0
هاوبەشی :

ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران (ئیسیگ) ڕایگەیاند، لە ٤ مانگدا ٥۸٥ کرێکار و لە ماوەی ۲۱ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئاکەپەدا بە گشتی ۳۱ هەزار و ۱۳۱ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ANF ناوەندی هەواڵ یه‌كشه‌ممه‌, 7 May 2023, 13:37
ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران (ئیسیگ) ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە له چوار مانگی یه که می ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٨٥ کرێکار گیانیان له دەستداوە و لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەشدا بە گشتی ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار بەهۆی دۆخی قورس و ناتەندروستبوونی شوێن و ئامێرەکانی کارەوە گیانیان لە دەستداوە .

ئیسیگ ئاماری گیان لە دەستدانی کرێکارانی لە کاتی کارکردن لە تورکیادا بڵاوکردەوە. ئامارەکان لە میدیاکانی تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان وەرگیراوە و بەپێی ئامارەکە لە مانگی کانوونی دووەم دا ١٢٠ کرێکار، لە مانگی شوبات دا ٢١٣ کرێکار، لە مانگی ئازاردا ١٣٠ کرێکار و لە مانگی نیسان دا ١٢٢ کرێکار و بە گشتی لەو چوار مانگەدا ٥٨٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئیسیگ، لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئاکەپەدا بە لانیکەمەوە ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار لە کاتی کارکردن و بەهۆی دۆخی خراپی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوبەشی :