وەزارەتی داد لە بارە ی ئیمراڵییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

252
0
هاوبەشی :

وەزارەتی دادی تورک سەبارەت بە ئیمراڵی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەوێ لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە و ڕایگەیاندووە، گروپێکی تەکنیکی چوونەتە ئیمراڵی و لێکۆڵینەوە لەو بینایانە دەکەن، کە بەهۆی زریانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

وەزارەتی داد سەبارەت بە گفتوگۆکان لەبارەی دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بۆ ماوەی ٣ ساڵە دیلکراوە و هیچ زانیاری و هەواڵێکی نییە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گروپێکی تەکنیکی چوونەتە ئیمراڵی و لێکۆڵینەوە لەو بینایانە دەکەن، کە بەهۆی زریانەوە زیانیان پێگەیشتووە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، لە ٥ – ٧ ی شوباتدا، بەهۆی گەردەلول و زریانەوە زیان بە باڵەخانەکانی فەرماندەیی ئاسایشی جەندرمە لە دوورگەی ئیمڕاڵی گەیشتووە و بۆ لێکۆڵینەوە لەو زیانە گروپێک ئەکدارکراون. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، فەرماندەیی جەندرمەی شاری بورسا لە ٢٢ی شوبات دا داوای کردبوو و لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە بە نووسراوێک لە ڕێگەی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا نامەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکان نێردراوە و و تیایدا هاتووە، دەبێت گروپێکی تەکنیکی بۆ لێکۆڵینەوە و چاککردنەوەی زیانەکان ئەرکدار بکرێن.

“لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی زیندانەکان، ئەندازیارێکی میکانیکی لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەشی خزمەتی پشتیوانی، ئەندازیارانی بیناسازی و کارەبا لە سەرۆکایەتیی بەشی پشتیوانی خزمەتەکانی وەزارەتی داد، بە گشتی ۴ کەس، بۆ هەماهەنگیکردنی گروپەکە، حاکیمەی جێبەجێکردنی بەرپرسیاریی نووسینگەی موڵکایەتی بیناکانی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی پشتیوانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی زیندانەکان، لە ڕێکەوتی ۲۱ی ئازاری ۲۰۲۳ دا بۆ لێکۆڵینەوەکردن ئەرکدارکران. گروپەکە ڕاپۆرتی لەبارەی بەهێزکردن و چاککردنەوەکان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کردووە. لێکۆڵینەوەکە تەنها لە بیناکانی خزمەتگوزارییەکانی فەرماندەیی ئاسایشی جەندرمەی دوورگەکە ئەنجامدراون و هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەو بەشانەدا ئەنجام نەدراون، کە زیندانیکراوەکانی تیادا ڕاگیراون”.

هاوبەشی :