میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە لە خەرتومی پایتەختی سوودان تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی باڵیۆزی تورکیا لەو وڵاتە کراوە

263
0
هاوبەشی :

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە لە خەرتومی پایتەختی سوودان تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئیسماعیل چۆبانئۆغڵو باڵیۆزی تورکیا لەو وڵاتە کراوە، بەڵام رووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەوەشیان ڕاگەیاندووە لەکاتی تەقەکەدا باڵیۆزەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

رۆژی ١٥ی نیسان لە خەرتوومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی سوودان پێکدادان لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.

وەزارەتی تەندروستی سوودان ئاشکرای کرد تا دوێنێ، ٥٥١ کەس بە هۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە کوژراون و نزیکەی پێنج هەزار کەسیش برینداربوون.

هاوبەشی :