لە بێرمینگام یادی سەردەشت عوسمان بەرز ڕاگیرا

252
0
هاوبەشی :

 

بەهرۆز حسێن

دوێنێ هەینی ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ شاری بێرمینگام لە وڵاتی بەریتانیا یادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان کرایەوە. یادەکە لە سەنتەری شارەکەدا و بە ئامادەبوونی چەندین چالاکوان و مرۆڤی ئازادیخواز بەڕێوەچوو.

دەستپێکی یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بەڕێوەچوو و دواتر لەلایەن چالاکوانانەوە بە وتە و دروشمی جیاواز جیاواز، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو یادی ۱۳هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان کرایەوە.

هاوکات لە چالاکیەکەدا وێنەی شەهیدانی رۆژنامەنوس وەداد حسێن و کاوە گەرمیانی بەرزکرانەوە و و هەروەها داوای ئازادی بۆ چالاکوانی سیاسی دیاری گۆرەپانی شەقامی کوردی، عەلی محمود ناوسراو بە عەلی سیاسی کرا.

چالاکوانان بەدروشمی ‘خوێنی رۆژ نامەنوسانمان بەفیڕۆ نادەین’ و ‘دادگای گەل چاوەڕوانی دادگایکردنی گەندەڵکاران، بکوژان و مافیاکان و دەسەڵاتدارانی هەرێمە’ خواستی خۆیان بۆ سزادانی تاوانباران و گەندەڵکاران خستەڕوو.

چالاکییەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و تا کاتژمێر چواری ئێوارە لەسەنتەری شاری بێرمینگام بەردەوامی هەبوو .

هاوبەشی :