بوڵدان: ئێمە کۆتایی بە ئاکەپە و ئەردۆغان دەهێنین

245
0
هاوبەشی :

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوزی بۆ پەرلەمان لە ئەنتاڵیا ساروخان ئۆلوچ ئامادەی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە بوون.

سەرەڕای بارانێکی زۆر، هەزاران کەس گۆڕەپانی کۆبوونەوەکەیان داپۆشیبوو. گۆڕەپانی ناوچەکە بە ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز ڕازێنرابوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بە بەردەوامی دروشم دەوترانەوە و پۆستەر و پانکارت بەرزکرابوونەوە.

کۆبوونەوەکە بە ڕێزگرتن دەستی پێکرد. پاڵێورا  و هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز لە ئەنتالیا چوونە سەر ستەیج و سڵاویان لەگەل کرد.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە وتەکەیدا بۆ گەل لەو کۆبوونەوەیەی ئانتالیادا وتی، “لە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایاردا هەمووان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆیە. ئێمە جارێکیتر ڕێگە نادەین دز و تاڵانکار سەربکەون. ئێمە ئاکەپە و ئەردۆغان لادەبەین. لە بەرامبەر دروشمی ئەواندا کە دەڵین، ‘کاتی گونجاو، زەلامی گونجاو’ دەڵێین، کاتەکە ڕاستە، بەڵام زەلامەکە هەڵەیە. بە ڵنیاییەوە ئەو زەلامە تێکدەشکێت و ئاکەپە کۆتایی پێدێت. بۆ ئەوەی ئاکەپە تێکبشکێت، پێویستە هەموو کەسێک لەژێر چەتری پارتی چەپی سەوزدا بێت و کۆتایی بەو زاڵمانە بهێنین. پێویستە لانیکەم دوو پەرلەمانتار لەم شارەوە بنێرین بۆ پەرلەمان. وشەکە و مۆرەکەش هی ئێوەیە. دەبێت ئانتالیا ڕێگا نەدات ئەردۆغان هەڵببژێردرێتەوە. ڕێگای ئێوە و ڕێگای ئێمە کراوەیە. من بۆ هەمومان هیوای سەرکەوتن دەخوازم. بە تایبەتی سەرکەوتنم بۆ ئانتالیا دەوێت. ئێمە ئەم کۆبوونەوەیە قبوڵ ناکەین، ئێمە جارێکی دیکە بۆ پیرۆزبایی  دێینەوە ئێرە. بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین.”

دوای وتارەکەی بوڵدان گروپی ژن ما چوونە سەر ستەیج و جەماوەری ئامادەبوونی کۆبوونەوەکە بە دەم مۆسیقا و گۆرانییەکانی گروپەکەوە شایی و گۆڤەندیان گێڕا و دواتر کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات.

هاوبەشی :