لە ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەكەن

279
0
هاوبەشی :

لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، بە پێشەنگایەتیی ژنان ڕێپێوانێکی جەماوەریی بەرفراوانی بەئامانجی پشتیوانی و خاوەندارێتی لە پارتی چەپی سەوز لە باکووری کوردستان بەڕێوە چوو.

لە ڕێپێوانەکەدا لەگەڵ وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز بەرزکرانەوە و دروشمی بمرێت فاشیزم وترانەوە.

لە وتەیەکدا سارا خەلیل ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی پەیەدە، ئاماژەی بەوەدا سەرکەوتنی پارتی چەپ لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سەرکەوتنە بۆ هەموو کوردستان.

هەر لە درێژەی پشتیوانییەکان بۆ پارتی چەپی سەوز، مەلا فەرمان، چاودێری سیاسی لە باشوری کوردستان، لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز داوای لە سەرجەم هاوڵاتیان و هێزە سیاسیەکانی باشووری کوردستان کرد ئەوەندەی لەتوانایاندایە پشتیوانی پارتی چەپی سەوزبکەن. بەتایبەتی داواشی لە پەدەکە و مەسعوود بارزانی کرد واز لە هاوکاریکردنی ئەردۆغان بهێنێت و پشتیوانی لە براکانی خۆی بکات.

هاوبەشی :