پلاسخارت: دەبێت چارەسەریێکی ریشەیی بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا بدۆزینەوە کە ژینگەی عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت
جێنین هێنیس
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە پەڕاوێزی چالاکییەکانی کۆڕبەندی عێراق کە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو، رایگەیاند: دەبێت چارەسەریێکی ریشەیی بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا بدۆزینەوە کە ژینگەی عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
راشیگەیاند، پێویستە وڵاتان هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەریێک بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاوەکەی و چارەسەرکردنی کەمیی داهاتەکانی، جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایشی ئاوی عێراق کردەوە.