پارێزەرانی رێبەر عەبدوڵا ئۆ*جا*لان، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار جارێکی دیکە داواکارییان بەرزکردەوە
.
پاریزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەکمەکچیی و جەنگیز یورەکلی بەمەبەستی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە.
پاریزەران بۆ بینینی موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆ*جا*لان سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
هەروەها پاریزەران بە مەبەستی دیدار لە گەڵ موەکیلەکانی دیکەیان، لە ئیمڕاڵی هەر یەک لە عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش بۆ هەمان مەبەست داواکارییان پێشکەش کرد.